سەماحەتی حەكیم: باسی سەركردەكانی سەركەوتن و شەهیدی میحراب دەكەین .. هێمای تێكۆشان و وەفاداری بۆ كەیسەكانی نەتەوە
بەبۆنەی پێنجەمین یادی شەهیبوونی سەركردەكانی سەركەوتن (خوا لێیان خۆش بێت) كە هاوكاتە لەگەڵ بیست و دووەمین یادی شەهید بوونی شەهید میحراب ئایەتوڵلا سەید محەمەد باقر ئەلحەكیم، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی گرنگی وەرگرتنی ئەو پەند و وانانەی دووپات كردەوە كە پێویستە لەم وێستگە بریسكەدارەنەی مێژووی نەتەوەی ئیسلامی ڕوویداوە.
سەماحەتی لە بەیاننامەیەك لەسەر تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان گوتی:
پێنجەمین یادی شەهید بوونی سەركردەكانی سەركەوتن (خوا لێیان خۆش بێت) ئەوەش هاوكاتە لەگەڵ بیست و دووەمین یادی شەهید بوونی شەهید میحراب ئایەتوڵلا سەید محەمەد باقر ئەلحەكیم (نهێنی پارێزراو بێت)، ئەمرۆ ئەو یادە دێتەوە لەكاتێكدا ئومەتی ئیسلامی بە وەچەرخانێكی هەستیار تێپەڕ دەبێت كە تێیدا هەستی شانازی و سەركەوتن تێكەڵ بوونە، لەگەڵ ژانی لەدەستدانی سەركردەكانی تێكۆشان و بەرخودان كە لەسەرووی هەمویانەوە شەهید (حەسەن نەسروڵلا) و هاوڕێیانی (خوا لێیان ڕازی بێت).
ئەو گەشتە جیهادییە نەمرانەیە، وامان لێدەكات شانازی بەو پیاوانە بكەین كە مێژووی ئومەتەكەی ئێمەیان بە پیتی پڕ تروسكایی نووسیوەتەوە، هەروەها بۆ نەوەكانی داهاتووش ڕێگای ڕاست و خۆڕاگری و وەستان لەگەڵ بنەمای هەق و توانەوە لە پڕۆژە و دەستگرتن بە ناسنامە و مل كەچ نەكردن بۆ كەیسەكانی نەتەوە و بنەماكان داڕێژراوە.
ئەوە شانازییە وامان لێدەكات لەسەر ڕێگای هەقی نەتەوە و گەلەكەمان برۆین و زوڵم و غەدری لەسەر لابدەین و بەرگری لە كەیسە دادپەوەرەكانیشی بكەین و یادی زانا و شەهیدان و سەركردەكانیشی لە پڕۆگرامی پەروەردە و ڕێزلێنانەكان بكەین، ئەوەش وەك چاكەیەك بۆ ئەوەی كراوە بەرز نرخاندنێك بۆ باشییەكانیان.
سڵاو لە شەهیدانی ئیسلام عێراق