سەماحەتی حەكیم بانگەشە بۆ دەستپێشخەری گفتۆگۆی هەرێمی و دامەزارندنی سەنتەرێكی هاوبەش بۆ نەهێشتنی تیرۆر دەكات
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەولەتی نیشتمانی بانگەشەی بۆ دەستپێشخەری كردن بۆ گفتوگۆیەكی هەرێمی تەواو كرد كە ئامانجی دانانی ڕێرەوی هەمیشەیی بێت بۆ لێك تێگەیشتن و هاریكاری لەنێوان وڵاتانی ناوچەكە و ڕوونیكردەوە كە ئو دەستپێشخەرییە لەسۆنگەی باوەڕی قووڵی دێت بەگرنگی گفتوگۆ وەك باشترین ڕێگا بۆ بەدی هێنانی سەقامگیری و ئاشتی.
سەماحەتی لە گوتەیەكدا بەبۆنەی رۆژی شەهیدی عیراقی و یادی شەهید ئایەتولڵا سەید محەمەد باقر ئەلحكیم (نهێنی پیرۆز بێت) گوتی " نزیككردنەوەی بۆچوون لەنێوتن وڵاتان تەنها چارەسەری ناكۆكییە داهاتووەكان نییە، بەڵكو هەنگاوێكی یەكەمینە بۆ بنیاتنانی سیستەمێكی هەرێم یەكگرتوو لەسەر بەرژەوەندی هاوبەش و ڕێز بنیات نرابێت.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە ئەو دەستپێشخەرییە ئامانجی كەیسە سەرەكییەكانە كە ناوچەكەی هەراسان كردوە، ئەویش لەڕێگای بڕیاردانی ڕێگا چارەی ئاشتیانە و دیپلۆماتی دوور لە هەڵچوون و گرژی هیواشی خواست ئەو گفتوگۆیە سەرتاپایە ئاسۆیەكی تازە بۆ هاریكاری لە ڕووی ئەمنی و گەشەپێدان و ئابووری بكاتەوە، داواشی كرد هەموو لایەنە پەیوەستەكان بەوە بەشداری لەو هەوڵە بكەن كە لە بەرژەوەندی گەلانی ناوچەكە دەبێت لەسەر هەموو شتێكەوەش دەبێت، هەروەها دەبێتە سەرەتایەكی باش بۆ قۆناغێكی تازەی سەقامگیری و گەشەسەندنی هاوبەش.
سەماحەتی حەكیم داواشی كرد سەنتەرێكی هەرێمی بۆ نەهێشتنی تیرۆر دامەزرێت و بارەگای لە غدا بێت و كاریش لەسەر ئاڵوگۆڕكردنی زانیاری و باشكردنی توانای هێزە ئەمنییەكانی وڵاتانی بەشداربوو بكات، ئاماژەشی كردكە كاری هەر سەنتەرێك بەهەماهەنگی لەنێوان هێزە ئەمنییەكانی ناوچەكە دەكرێت، ئەوەش دەبێتە هۆكارێك بۆ پتەوكردنی ئەمنی هەرێمی و سوودی بۆ هەموو وڵاتە بەشداربووەكان دەبێت تا زانیاری هەواڵگری ئاڵوگۆڕبكەن ولەسەر هەڕەشە تیرۆرستییەكان و هاریكاری لە پیشخستنی ستراتیژیەتی خۆپارستن هەبێت بۆ پووچەڵ كردنەوەی پلانە تیرۆریستییەكان بەر لەوەی دەست پێبكات.
سەماحەتی گوتی ئەو سەنتەرە دەبێت مەشق و پرۆگرامی تایبەتی بۆ بنیاتنانی تواناكان بۆ دابین بكرێت بۆ ئەوەی بتوانێت ڕووبەڕووی تاوانی ئەلكترۆنیش ببێتەوە كە ئێستا بووەتە هەڕەشەیەكی گەورە لەم سەردەمەدا ئەوەش وادەكات كەش و هەوایەكی سەقامگیر پەیدا بێت بۆ ئەوەی وەبەرهێنەران ڕابكێشین و پاڵپشتی گەشەپێدانی ئابووری ناوچەكەش ببێت تا بژێوی ژیانی ئەو گەلانە باشتر بێت، دووپاتیشی كردەوە كە ئەو دەستپێشخەرییە ڕۆڵی عێراق بەهێزتر دەكات بۆ گفتوگۆ و هاریكاری هەرێمی بەشێوەیەك كە تیشكدانەوەی پابەندبوونی بێت بە ئاشتی و سەقامگیری.