سەماحەتی حەكیم لە ئاهەنگی جەژنی سوپا گرنگی پێشخستنی سوپای عێراقی دووپات دەكاتەوە
لەئاهەنگی جەژنی سوپای عێراقی كە لە یانەی سەید ئەنجام درا، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی گوتی جەژنی سوپا ڕووداوێكی نیشتمانی گەورەیە و ئاماژەی كرد كە سوپای عێراقی یەكێكە لە كۆنتنرین سوپاكانی ناوچەكە و رۆڵێكی گرنگی هەبووە لە بەرگریكردن لە كەیسی عەرەب و تیرۆر بەدرێژایی دەیەكانی ڕابردوو، جگە لە بەشداركردنی كاریگەری لە بەرگریكردن لە دۆسێی فەلەستین.
سەماحەتی ڕوونیكردەوە كە سەنگی سوپای عێراقی كاریگەری هەبوو لە سەركەوتن بەسەر تیرۆر و گوتیشی سوپای عێراق یەكێكە لە بەهێزترین سوپایەكانی ناوچەكە و ئێستا لە پلەی 45 دێت لەنێو بەهێزترین سوپایەكانی جیهان بەپێی پۆلینكردنی ساڵی 2024 گوتیشی قوربانییەكانی سوپای عێراق و برینداراەكانی لە هەموو پێكهاتەكانی گەلی عێراق بوون، دووپاتیشی كردەوە كە ئەوەش تیشك دانەوەی بەهێزی ئەو دەزگایەیە و توانا وفرەهێزی بەرجەستە دەكات.
سەماحەتی حەكیم باسی ڕۆڵی هەرێمی گرنگی سوپای عێراقی لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر كرد بەتایبەتی لەڕێگای هاوكاری و هەماهەنگی لەگەڵ سوپایەكانی ناوچەكە و ئاڵوگۆڕكردنی ئەزموون، گوتیشی بنكەی زانیارییەكانی سوپای عێراق هەیەتی لەسەر تیرۆرستان هۆكارێكی گرنگە بۆ پتەوكردنی توانای عێراق لەشەڕ بەرامبەر تیرۆر.
لەو چوارچێوەیەشدا بەڕێز حەکیم داوای پەرەپێدانی بنەمای سەربازی سوپای کرد كە بەشێوەیەك بێت لەگەڵ بەها دێموکراسیەکان و دەستووری عێراقدا بگونجێت و لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە دەبێت ئەمەش ببێتە بنەمای کردەوەی سەربازی لەعیراقدا هەروەها جەختی لەسەر پێویستی هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی چەک کردەوە بۆ مسۆگەرکردنی سەربەخۆیی بڕیاردانی سەربازی و سەروەری دوور لە کاریگەری دەرەکی.
سەماحەتی حەکیم جەختی لەسەر گرنگی پەرەپێدانی سیستەمی بەرگری ئاسمانی و بەرزکردنەوەی مەشق و ڕاهێنان و لێهاتوویی ئەفسەران و پلەدارەکان کردەوە بۆ دڵنیابوون لە ئامادەیی تەواوی سوپا. ئاماژەی بەپێویستی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و دوورخستنەوەی سوپا لەهەر گومانێک کرد کە ئەمەش متمانەی گەلی عێراق بەدامەزراوە سەربازییەکەی بەهێزتر دەکات.
سەبارەت بە دروستكردنی كەرستەی سەربازی بەڕێز حەكیم داوای كرد پالپشتی ئەو كەرتە بكرێت و ئەزموونی ناوخۆیی بقۆسترێتەوە بۆ پاراستنی پارەی نەختینەی بەهێز لە وڵات و جەختیشی كردەوە لەسەر گرنگی هەماهەنگی كردن لە نێوان سوپا و جۆرەكانی دیكەی بەشی سەربازی و پێشخستانی هەواڵگری سەربازی بۆ ئەوەی سوپا لەڕووی زانیاری پێش بكەوێت و لەكاتی پێویست كاردانەوەی هەبێت، بەر لەوەی كردارەكە دەست پێ بكات.
لەكۆتاییدا سەماحەتی حەكیم باسی گرنگی خۆشگوزەرانی كۆمەلایەتی كرد بۆ ئەفسەران و كارمەندانی سوپا و بانگەشەی كرد بۆ دابەشكردنی زەوی و دروستكردنی شاری نیشتەجێ بوون بۆیان بەشێوەیەك كە لەگەڵ قوربانییەكانیان بۆ خزمەتكردنی نیشتمان بگونجێت.