سەماحەتی حەكیم لەسلێمانی چاوی بە سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كەوت و گرنگی سەقامگیری هەرێم و یەكگرتنی نیشتمانی دووپات كردەوە
لەچوارچێوەی سەردانەكەی بۆ شاری سلێمانی ، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز بافل تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و لەم دیدارەش كە چەند ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئامادەبوون سەماحەتی پیرۆزبایی سەركەوتنی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستانی لێكردن و دووپاتی كردەوە كە دەبێت ئەوە تیشكدانەوەی ئەرێنی هەبێت لەسەر سروشتی هەرێم و پێشخستنی بەشیوەیەك كە خزمەتی هەموو لایەك بكات.
سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر پێویستی یەكلایی كردنەوەی هەڵبژاردنی حكومەتێكی كوردی بەشێوەیەكی بەپەلە كە بەحۆرێك بێت سەقامگیری سیاسی پتەوتر بكات و پاڵپشتی كاروانی گەشەپێدانی كوردستانیش بێت.
لەلایەكی دیكەوە سەماحەتی حەكیم ئاماژەی كرد كە گرنگە سەقامگیری بەدی هاتوو لە عێراق بەشێوەیەكی گشتی پارێزراو بێت و ئاگاداری ئەو پێشهاتە هەرێمییەی ئێستا ببین بەتایبەتی لە سووریا، دووپاتیشی كردەوە كە بەردەوام لە ئامادەباشی بن لە ڕووی ئەمنی و سەربازی بۆ هەر ئەگەرێك یان ڕكابەرییەك ڕووبدات، هەروەها جگە لەوەش بە پێویستی زانی دەست بە یەكگرتن نیشتمانی عیراقی بگیرێت.
هەروەها جەختی كردەوە كە پێویستە گوتاری سیاسی و میدیایی كۆنترۆل بكرێت بە مەرجێك سەقامگیری نێوخۆیی پتەو بكات و هیچ هەوڵێك بۆ جیاكردنەوەی ڕیزەكانی نیشتمانی نەدرێت.