سەماحەتی حەكیم چاوی بە سەرۆكی ڕەوتی هەڵوێستی نیشتمانی لە سلێمانی كەوت و دووپاتی كردەوە كە گرنگە حكومەتێكی بەتوانا بۆ بەدی هێنانی خواستەكانی گەلی هەرێم پێك بهێنرێت
لەچوارچێوەی گەشتەكەی لە پارێزگای سلێمانی، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز عەی حەمە ساڵح سەرۆكی ڕەوتی هەڵوێستی نیشتمانی و چەند كادیرێكی ئەو پارتە كەوت.
لەسەرەتای دیدارەكە سەماحەتی حەكیم پیرۆزبایی بۆ پارتە سیاسییەكانی كوردستان دووپات كردەوە بەبۆنەی سەركەوتنی هەڵبژاردنەكانی ئەم دواییە و جەختی كردەوە كە گرنگە ئەو سەركەوتنە بۆ پێكهاتنی حكومەتێكی بەتوانا بۆ بەدی هێنانی خواستەكانی گەلی كوردستان بەكۆتا بێت و سەقامگیری و گەشەپێدان زامن بكات.
سەماحەتی حەكیم ئاماژەی بەو گۆڕانكارییە گرنگانەی عیراق لەچەند ساڵی ڕابردوودا بەخۆیەوە بینی كرد و دووپاتی كردەوە كە عێراقی 2025 زۆر لەگەڵ عێراقی 2014 جیاوازە بەشێوەیەك كە وایكردوە توانای ئەوەی هەبێت و بڕوای هەبیت كە عێراق دەتوانێت هەموو ڕكابەرییەكان تێپەڕ بكات و بەشێوەیەكی بەهێز و بە ئاسانی بگەڕێتەوە ناوچەكە و ئەوەش بەهۆی تەبایی و تێكەڵبوونی سەرجەم پێكهاتەكانی گەلی عێراقی.
سەماحەتی لەكۆتایی دیدارەكە جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی پێویستە پارێزگاری لە ئامادەباشی و هاریكاری لە نێوان هەموو هێزە سیاسییەكانی عێراق بكرێت بۆ ئەوەی سەقامگیری و پێشكەوتن لە قۆناغی داهاتوو بەدی بكرێت و زامن بكرێت.