• سەماحەتی حەكیم ستایشی میراتی یوسف زەنوون دەكات و دووپاتی دەكاتەوە كە ڕۆشەنبیری و فرەیی گرنگە بۆ بنیاتنانی عێراق

    2025/ 01 /15 

    سەماحەتی حەكیم ستایشی میراتی یوسف زەنوون دەكات و دووپاتی دەكاتەوە كە ڕۆشەنبیری و فرەیی گرنگە بۆ بنیاتنانی عێراق

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی سەردانی سەنتەری خۆشنووسی خوالێخۆشبوو یوسف زەنوونی كرد، لەوێ سەماحەتی ڕێزی خۆی بۆ ئەو پیاوە دەربڕی و بە كەسایەتیەكی گەورەی نیشتمانی ناوی برد، هەروەها گوتی كاریگەری رۆشەنبیری و درەوشانەوەی زۆر لە تەمەنی بایەلۆجی گەورەتر بوو.

    سەماحەتی دووپاتی كردەوە لە گوتەیەكدا كە كۆمەڵگەكان ناكرێت تەنها لە بواری سیاسی و ئەمنی و خزمەتگوزاری كورت بكرێنەوە، بەلكو پێویستە هزرو بیریش بگرێتەوە، ئاماژەشی كرد كە گرنگە سەكۆی تایبەت بۆ دەربرینی ببیروڕا هەبێت بۆ بنیاتنانی ناسنامەی نیشتمانی ، سەماحەتی گوتیشی سەنتەری یوسف زەنوون ئیزافەیەكی كوالیتیە كە بەشداری لە بنیاتنانی عیراق دەكات و ئینتیمای هاوڵاتی بۆ نیشتمانەكەی زیاتر دەكات، لێرەش ستایشی ڕۆڵی بەرزی لە سەرپەرشتی رۆشەنبیری و هونەر كرد.

    سەماحەتی حەكیم باسی پێویستی بەردەوام بوون لە پشت بەستن بەخودای گەورە و ئۆگرە گرنن كرد بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕكابەرییەكان ، دووپاتیشی كردەوە كە ئەو بەهایانە فاكتەری سەرەكین بۆ سەركەوتنی عێراق لە تێپەڕكردنی مەینەتییەكانی پێشووی، هەروەها سەماحەتی ستایشی سووربوونی ڕۆڵەكانی موسڵی كرد لە بنیاتنانەوەی شارەكەیان، لێرەش هەندێك نیشانەی لەسەر سەركەوتنی هەڵمەتی ئاوەدانكردنەوەی شارەكە پاش ئازاد كردنی خستە ڕوو.
    سەماحەتی حەكیم بانگەشەی بۆ ڕێزگرتنی تایبەتمەندی پێكهاتەكانی عێراقی كرد و دووپاتی كردەوە كە ئەو تایبەتمەندییانە پێویستە جێگای شانازی بێت لەچوارچێوەی نیشتمانێكی فراواندا، ئاماژەشی كرد كە مەنتیقی نیشتمانی كە عێراقییەكان كۆدەكاتەوە یارمەتی دەرە بۆ خۆشكردنی پردی پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و گەلانی ناوچەكە و جیهانیش لەڕێگەی هۆزەكان و فرەیی پێكهاتەكانی.

    لەكۆتایی قسەكانی سەماحەتی حەكیم، داوای كرد سەیركردنی فیكری فرەیی و بەیكەوە ژیانی ئەرێنی لە نێوان پێكهاتەكانی كۆمەڵگەی عێراقی هەبێت،. هەروەها بەپێویستی زانی كامڵبوون هەبێت لەگەڵ سەنتەرەكانی رۆشەنبیری هاوشێوە لە بەغدا و خوارووی عێراقیش بۆ ئەوەی عێراق نموونەیەك بێت بۆ یەیەكەوە ژیانی هاوبەش و گەشە سەندنی رۆشەبنیری.
     

    Related News