• سەماحەتی حەكیم سەردانی بارەگای حەشدی شەعبی لە نەینەوا دەكات و دووپات دەكاتەوە كە پێویستە لە ئامادەباشی بن و بەرپەرچی ڕكابەرییە ئەمنییەكان بدەنەوە

    2025/ 01 /16 

    سەماحەتی حەكیم سەردانی بارەگای حەشدی شەعبی لە نەینەوا دەكات و دووپات دەكاتەوە كە پێویستە لە ئامادەباشی بن و بەرپەرچی ڕكابەرییە ئەمنییەكان بدەنەوە

    لەچوارچێوەی دووەمین رۆژی سەردانەكەی بۆ پارێزگای نەینەوا، بەڕیز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی سەردانیبارەگای دەستەی حەشدی شەعبی كرد و لەوێ چاوی بە كۆمەڵێك سەركردە و ئەندامانی كرد و سوپاس و رێزی خۆی بۆ ئەو كارانە دەربڕی كەدەیكەن و پێشتریش كردوویانە و لەگەڵ ئەو قوربانی و خزمەتگوزارییانەی پێشكەش بە خەڵكی نەینەوا كراوە.

    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە تایبەتمەندی نەینەوا بەهۆی جوگرافیاكەیەتی و سروشی دانیشتوانیەتی، گوتیشی ئەو پارێزگایە زۆر گرنگە بۆ سەروەری عێراق و پاراستنی لە هەڕەشە تیرۆری و تەماعكاری دەرەكی، هەروەها ستایشی حەشدی شەعبی كرد لەبەر رۆڵیان لە ڕزگار كردنی موسل و جەختیشی كردەوە كە پێویستە لەئاماجە باشی بن و سارد نەبنەوە لەگەڵ گرنگی پشت بەستن بەخودای گەورە و ئاگاداری ئەو ڕكابەرییە هەرێمییانە ببین لەگەڵ بەهەنج وەركرتنی بڕی مەترسییەكان یان بەكەم سەیركردنی ئەو مەترسییانە.

    سەماحەتی بانگەشەی بۆ لێدانی شانە خەوتوەكان كرد لەگەڵ چاودێری كردنی شوێن و بارەگا مەترسیدارەكان و گوتی خۆپارستن لە چارەسەركردن باشترە، هەروەها دڵخۆشی دەبڕی بۆ ئەو ڕێزەی خەڵكی موسل لە حەشدی شەعبی دەگرن و ئاماژەی كرد كە ئەو خۆشەویستییە كۆنترۆڵكرنی ئەمن لە شارەكە ئاسانتر دەكات و كەشێكی هێور و گونجاویش لەگەڵ كارەكانی هێزە ئەمنییەكان دروستدەكات .

    سەماحەتی حەكیم گوتیشی پاراستنی ئەو دەستكەوتە ئەمنییەی بەجەست هاتوە زۆر گرنگە و پاراستنی ئەو جووڵەیەش لە نێوان هێزە ئەمنییەكان و خەڵكی گرنگی خۆی هەیە، هەرەوەها جەختی كردەوە كەكە پێویستە ئەو حاڵاتە نادروستانە دیاری بكرێن و چارەسەر بكرێن كە زیانی بە ناوبانگی حەشد گەیاندوە، دووپاتیشی كردەوە كە ئەوانەی هەڵە دەكەن سەرەتا حەشد بە ئامتنج دەگرن ئینجا خەڵەكە، هەروەها نكووڵی لە قوربانی و خوێنی شەهیدان دەكەن كەبۆ ڕزگاركردنی خاك پێشكەشكراوە.
    بەڕێز حەكیم ئاماژەی كرد كە حەشدی شەعبی دەرئەنجامی فەتوای پیرۆز و ڕكابەرییەكان بوو كە بەعیراق تێپەڕ بوو، دووپاتیشی كردەوە كە قۆناغی چەسپاندن و بنیاتنانی هێز لەڕێگەی مەشق و پێشخستن و ڕێگی دامودەزگایەكان زامنە بۆ بەردەوام بوون لە ئەركەكاندا.
    لەكۆتایی قسەكانیدا، بەڕێز حەكیم بانگەشەی كرد بۆ سەیركردنی ئەو هەلانەی لەسایەی ڕكابەرییەكان ڕەخساون و دووپاتی كردەوە دیاری كردنی هاوڕێ ڕاستەقینەكان لەگەڵ ئەوانی دیكە تەنها كاركردنە لەگەڵ یەك بۆ پتەوكردنی ئەمن و ئاسایشی عێراق.

    Related News