• سەماحەتی حەكیم چاوی بە زانا ئاینییەكانی پارێزگای نەینەوا دەكەوێت و گرنگی ڕۆڵی دەامودەگا ئاینییەكان دووپات دەكاتەوە لە ڕێگاگرتن لە دیاردەی خراپ و پێشكەشكردنی پەیامی ڕاستەقینەی ئیسلام

    2025/ 01 /16 

    سەماحەتی حەكیم چاوی بە زانا ئاینییەكانی پارێزگای نەینەوا دەكەوێت و گرنگی ڕۆڵی دەامودەگا ئاینییەكان دووپات دەكاتەوە لە ڕێگاگرتن لە دیاردەی خراپ و پێشكەشكردنی پەیامی ڕاستەقینەی ئیسلام

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی سەردانی لەپارێزگای نەینەوا سەردانی مەرقەدی نەبی شیتی كرد (سلاوی لێبێت)، لەم سەردانە بەڕێزیان چاوی كەوت بە كۆمەڵێك زانایانی ئیسلامی بەڕێز و سەرەتا بەڕێزیان پیرۆزبایی مانگی ڕەجەبی لێكردن و دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە بڕیاری وەستانی ئاگر و شەر لە غەزە.

    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە شەڕەكان پێشكەوتن ودواكەوتن بەخۆیوە دەبینن لەگەڵ هێز و فشار ئەوەش شتێكی ئاساییە لەكاتی ململانێیەكان، ئاماژەشی كرد كە پاشەكشەی ئیسرائیلی تەواو لە غەزە و گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ باكووری وەك سەركەوتنێكی ڕاستەقینە وایە بۆ گەلی فەلەستینی ڕوونیشیكردەوە كە ڕووداوەكانی حەوتی ئۆكتۆبەر فەلسەفەی ئەوەی هێنا خوارەوە كە باسی لە مەزڵومیەتی ئسرائیل دەكرد گوتشی ئەوەی لە غەزە كرا ئەو كارتەی لەدەست داگیركەری ئیسرائیلی هێنایە دەرەوە.

    سەماحەتی باسی رۆڵی تیرۆری لە بە ئامانجكردنی ئیسلام كرد و ئاماژەی كرد كە تیرۆر كاری بۆ ئەوە كردوە كە  بەهاكانی ئیسلام بشێوێنێت و  ئەویش لەڕێگەی جوداكردنەوە و بەكارهێنانی چەند ئایەتێكی پیرۆز بۆ پاساو هێنانەوە بۆ توندوتیژی و كوشتن، هەروەها داوای لە زانایانی ئاینی كرد كە پەیامی ڕاستەقینەی ئیسلام پێشكەش بكەن و دژایەتی ئەو دیاردانە بكەن لە گوتاری ئاینی تازە كە لەگەڵ ڕكابەرییەكان پێویستی ئەو سەردەمە دەگونجێت.
    سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی كە دامودەزگای ئاینی بەرپرسبارێتی گەورە دەگرێت ئەستۆ بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو دیاردە كۆمەڵایەتی و رۆشەنبیرییە خراپەكان كە زیان بە گۆكەڵگا دەگەیەنێت و دووپاتی كردەوە كە پێویستە كەرستەكانی گوتاری ئاینی پێش بخرێت كە بەشێوەیەك بێت زیاتر كاریگەر بێت لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕكابەرییەكانی ئێستادا.

    لەكۆتایی دیدارەكەدا، سەماحەتی حەكیم دووپاتی كردەوە كە پێویستە ڕۆڵی زانایانی ئاینی گەورەتر بێت لە بڵاوكردنەوەی پەیامی ئاشتی و ناوەندگیری و دژایەتی كردنی هەر هەوڵێك كە دەیەوێت وێنەی ئیسلام بشێوێنێت و بۆ مەڕامی تایبەتی خۆی بەكار بهێنێت.
     

    Related News