سەماحەتی حەكیم لەدیداری شێخ و پیاوە دیارەكانی نەینەوا یەكێتی نیشتمانی و فرەیی بۆ پتەوكردنی سەقامگیری عێراق دووپات دەكاتەوە
لەسەرەتای سەردانەكەی بۆ ناحیەی رەبیعە لە پارێزگای موسڵ بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەولەتی نیشتمانی لەمیوانخانەی ئەعامری شێخ عەبدوڵڵا ئەلحەمیدی ئەلجربە شێخی ەبیلەی شمەر چاوی بە كۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكانی نەینوا كەوت، لەم دیارە بەڕێز حەكیم چەندین كەیسی پەیوەست بە دۆخی ئەمنی و هەرێمی تاوتوێ كرد و دووپاتی كردەوە كە دەبێت پارێزگاری لە فرەیی عیراق لەنێو چوارچێوەی نەتەوەی عێراقی یەك پارچە بكرێت.
سەماحەتی ئاماژەی كرد كە فرەیی عێراقی تەنها سەرچاوەی هێز نییە لە نێو ولاتدا بەڵكو درێژە دەكێشێت بۆ نێو هۆزەكانیش لەبەر ئەوەی درێژەی لە ناوچەكە هەیە بەشێوەیەك كە بتوانی عیراقی پێ مەزنتر بكەین لە ناوچەكە و جیهانیش ، هەروەها ئاماژەی كرد كە سەردانی قەداسەتی پاپا بۆ عێراق بەڵگەیەكە لەسەر كاریگەری هاوبەشە نێوخۆییەكانمان لە بنیاتنانی نیشتماندا.
سەماحەتی حەكیم دووپاتی كردەوە كە بنیاتنانی دەڵەتێكی بەهێز لەكۆمەڵگایەكی بەهێز و یەكگرتوو دەستپێدەكات و جگە لە دامودەزگای كاریگەر و ئابووریەكی گەشاوە و دەزگای ئەمنی پیشەوەر، جەختیشی كردەوە كە عێراق و نەینەوا بە دۆخێكی سەخت تێپەڕ بوون بەڵام ئێستا لەدۆخێكی باشی تەبایی كۆمەڵایەتی و سەقامگیری سیاسی دەژین، ئەوەش بەهۆی قوربانیدان و خوێنی ڕۆڵەكانی عیراق بوو كە پێشكەشیان كرد.
سەماحەتی باسی دۆخی سووریای كرد و گوتی تەمومژاوییە لەسایەی ڕكابەری هەرێمیەوە دووپاتیشی كردەوە كە پێویستە دۆخی ناوەكی پتەوبكرێت بۆ بەردەاومبوون لە گۆڕانی ئەرێنی عیراق و ڕوونی كردەوە كە ئیرادەیەكی هەرێمی و نێودەوڵەتی بۆ سەقامگیری عێراق هەیە و سەقامگیری ناوچەكەش بەشیوەیەكی زۆر پشت بە سەقامگیری عێراق دەبەستێت، بۆ ئەوەش دەبێت ئەمن و ئاسایشی ناوخۆ سەقامگیرتر بێت.
لەم ڕووانگەیەش سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە عێراق پارێزراوە لە هەلخلیسكانی مەترسیدار لەبەر ئەوەی وەك وڵاتێك سەیر دەكرێت كە توانای هەبێت ڕووبەڕووی ڕكابەرییەكان ببێتەوە و سەقامگیری بەدەست بهێنێت.
لەكۆتایی ئەو دیدارە، سەماحەتی حەكیم شانازی خۆی و خۆشەویستی بۆ هۆزەكانی نەینەوای ئازیز و هەموو هۆزە عێراقییەكان دەربڕی و ڕڵی ئەوانی بەرز نرخاند لە بنیاتنانی كۆمەڵگە و لە پتەوكردنی یەكێتی نیشتمانی.