سەماحەتی حەكیم سەردانی قەزای تەلەعفەر دەكات و بانگەشە بۆ ئەوە دەكات قەزایەكە بكرێتە پارێزگا
لەمیانەی سەردانەكەی بۆ قەزای تەلعفەری بریندار بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە كۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكان و ڕۆلەكان تەلەعفەر، لەسەرەتای دیدارەكە بەڕێزیان پرسەی خۆی دووپات كردەوە بەبۆنەی كۆچی دوایی زەینەب (سڵاوی لێ بێت) و باسی ئەو هەڵوێست و قوربانییانەی كرد كە هەردوو گەلی عێراقی و توركمانی لە چەندین وێستگەی مێژوویی بەیەكەوە كۆكردوەتەوە.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە تەلەعفەر وەك سێگەشەیەكی بەردی گۆشەیە لە بەرگری كردن لە عێراق بۆیە ئەوان باجی گەورەیان دا كاتێك لەلایەن تیرۆرستان بە ئامانج كران، هەروەها ئاماژەی كرد كە خۆڕاگری خەڵكی تەلەعفەر ئەوەیە كە بڕوایان بەوەیە كە شارەكەیان بۆ خەڵكی بەشەرەفە ، دووپاتشی كردەوە كە پێویستە هەموو ئوارەكان بۆ شوێنەكانی خۆیان بگەڕێنەوە.
سەماحەتی حەكیم باسی قوربانییە گەورەكانی ڕۆڵەكانی عیراقی دا بۆ تۆمار كردنی سەركەوتن و گوتیشی ڕێگای سەركەوتن هەمووی پڕ بوو لە فرمێسك و خوێن ڕشتن، ئێستاش ئێمە لە دۆخێكی سەرقامگیری ئەمنی و سیاسی و كۆمەڵایەتی دەژین. ئێستا دەزگا ئەمنییەكانمتان دەتوانن دسەتپێشخەری بكەن لە بری ئەوەی چاوەڕێی د ستپێشخەری دوژمنەكانیان بیت.
سەبارەت بە فرەیی عێراق، سەماحەتی حەكیم دووپاتی كردەوە كە گرنگە فرەیی پاریزراو بێت و بوار بدرێت كە هەموو پێكهاتەیەك ڕۆلی خۆی لە ناوەوە و درەوەی و بتوانێت گۆڕانكاری ئەنجام بدات، ئامژەشی كرد كە هەموو پێكهاتەكان وەك زیادەیەك بۆ كولیتی نیشتمان و كۆمەڵگا هەژمار دەكرێن.