• سەماحەتی حەكیم : عێراق لە یەیەكەوە ژیانی ئاشتیانە بۆ بەیەكەوە ژیانی ئەرێنی گواسترایەوە

    2025/ 01 /30 

    سەماحەتی حەكیم : عێراق لە یەیەكەوە ژیانی ئاشتیانە بۆ بەیەكەوە ژیانی ئەرێنی گواسترایەوە

    لەكۆتایی گەشتەكەی بۆ پارێزگای زیقار، بەرێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەولەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە مەندای سائیبە كەوت و لەوێ سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە پێكهاتە گرنگەكانی عیراق و رۆڵی لە دەولەمەندی كۆمەڵگا و پتەوكردنی ، سەماحەتی حەكیم ئاماژەی كرد كە فرەیی رۆشەنبیری و ئاینی لە عێراق  سەرچاوەی ئێوە بۆ وڵات، داواشی كرد ئەو فەرەییە رۆشەبیری و ئاینییە بەشێوەیەك بەڕێوە ببرێت كە مایەی هێز بێت بۆ وڵات گوتیشی دەبێت ئەوان ببنە پردی گەیاندن بە نەتەوەكانی دیكە ناوچەكە و جیهان،  ئەوەش پێگەی عیراق لەسەر ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی بەهێزتر دەكات.
    سەماحەتی حەكیم گوتیشی كە عێراق لە قۆناغی بەیەكەوە ژیانی ئاشتیانە لە نێوان پێكهاتەكانی بەرەو ئەرێنی و كامڵ بوون رۆیشت، ئێستا سەرجەم پێكهاتەكان بەیەكەوە كار دەكەن بۆ هەموو پێكهاتەكان تا داهاتوێكی گەش بۆ وڵات دابین بكەن، هەروەها ستایشی ئەو رۆڵە گەورەی كرد كە پێكهاتە عێراقییەكان دەیگێڕن  لەگەڵ ئەوانیش سائیبە  بۆ ئەوەی بەهاكانی لێبوردن و هاوكاری نێوان رۆڵەكانی یەك گەڵ پتەوبكەن.
    سەماحەتی حەكیم دووپاتی كردەوە كە پێویستە یەكێتی نیشتمانی پتەوبكرێت و سوود وەربگیرێت لە فرەیی رۆشەنبیری و ئاینی لە عێراق  وەك ڕێگایەك بۆ پتەوكردنی سەقامگیری و گەشەپێدان، هەروەها دووپاتی كردەوە كە گرنگە پردی گەیاندن لەگەڵ جیهان هەبێت، هەروەها تیشكدانەوەیەكی ڕاستەقینەیە بۆ عێراق وەك وڵاتێك كە لە بەیكەوە ژیان و كامڵ بوون لەنێوان هەموو پێكهاتەكاندا.

    ئەوەش لەمیانەی ئەو گەشتەی حەكیم دێت بۆ پارێزگای دیقار كە ئامانجی گەیاندنە بە سەرجەم پێكهاتەكانی عێراقە و گوێگرتنە لە داواكارییەكانیان، ئەوەش بەشداری دەكات لە پتەوكردنی یەكبوونی نیشتمانی و بەرەو پێشبردنی چەرخی گەشەپێدان لە وڵات.

    Related News