السيد الحكيم يلتقي القيادات الشبابية في البصرة ويؤكد على تمكين الشباب والانفتاح على الجميع
لەمیانەی گەشتەكەی بۆ پارێزگای بەسرە، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی كە هێزەكانی دەوڵەت نیشتمانی چاوی بە كۆمەڵێك سەركردەی لاو كەوت سەرەتا پیرۆزبایی لەدایك بوونی ئیمامی عەسر و زەمانی لێكردن و باسی یادەوەری ڕاپەرێنەكەی شەعبانی كرد.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە، كە بەدەستهێنانی ئەنجامی ئەرێنی و باش پێویستی بە ئۆقرە گرتن هەیە، جەختیشی كردەوە لەسەر بەرگەگرتنی ڕكابەرییەكان كە شێواندن و هەڵمەتی سووكایەتی پێ كردنی لەخۆوە گرتبوو بۆ هەموو پڕۆژە چاكسازییەكان، هەروەها گوتیشی كە یەك لەسێی گەلی عێراقی تەمەنیان خوار 24 ساڵە ئەوەش وا دەكات لاوان ببنە پێشینەی كارەكان و دۆخیان باش بكرێتتا ئەوانیش بە كاریگەری بەشداری بنیاتنانی نیشتمان بكەن.
بەڕێز حەكیم ڕوونی كردەوە كە ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی بۆ سەرپەرشتی لاوان و پاڵپشتی كردنیان دروستكرا، گوتیشی پارەداركردنی لاوان و باشكردنی دۆخیان ئەمرۆ نموونەیەكە كە خەڵك پەیڕەوی دەكات،هەموو دەزانن چەند گرنگ وسەركەوتووە.
لەكۆتاییدا سەماحەتی جەختی كردەوە كە پێویستە تایبەتمەندی و ناسنامەی نیشتمانی ڕێزی لێ بگیرێت كە بۆ هەمووانە، ئاماژەشی كردكە كرانەوە بەڕووی هەمووان و لەخۆگرتنیان گرتنی ناوەندگیری كۆمەڵگە بەهێز دەكات، هەروەها گرنگی ناوەندگیری و هاوسەنگی باسكرد و جەختی كردەوە كە پێویستە پاڵپشتی وڵات بكرێت و بەهێز بكرێت بۆ ئەوەی داهاتوێكی زیاتر سەقامگیر و زیاتر گەشەسندوو بەخۆمان ببینین.