• سەید حەكیم: پاڵپشتی پڕۆژەكانی نیشتەجێ بوون و چاكسازی ئابووری دوو كۆڵەكەی سەرەكین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕكابەرییەكانی ئێستا

    2026/ 07 /16 

    سەید حەكیم: پاڵپشتی پڕۆژەكانی نیشتەجێ بوون و چاكسازی ئابووری دوو كۆڵەكەی سەرەكین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕكابەرییەكانی ئێستا

     
    لە میوانخانەی شیخ عەلی حەماد ئەلموحەمەدی، بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت چاوی بەكۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكانی فەلووجە و هۆزی ئەلموحامەدە .
     
    سەماحەتی ڕوونیكردەوە كە ئەوە دووەمین سەردانە بۆ میوانخانەی ئەلمەحامدە ئەوەش درێژی پەیوەندی پێشووە لەنێوان بابە و باپیران و نەوەكانی ئێستاش لەسەری دەرۆن، هەروەها باسی گرنگی سەردانیكردنی كرد بۆ زانینی دۆخی وڵات، هەروەها باسی ڕووداوەكانی ئەم دواییەی ناوچەكەی كرد لەگەڵ كاریگەری بەسەر عێراق بەتایبەتی لە دۆسێی ئابووریدا.

    بەڕێزیان ڕوونیکردەوە کە ڕكابەرییەكانی پێشوو،  ئەمنی و کۆمەڵایەتی بووە، لەکاتێکدا ڕكابەری ئێستا تەحەدای ئابوورییە کە پێویستی بە کۆکردنەوەی هەموو تواناکان هەیە، لەم ڕوانگەیەوە پرۆفیسۆر عەلی ئەلزەیدی هەڵبژێردرا بۆ ئەوەی وڵات بەرەو سەلامەتی ببات، ئەمە جگە لە زانیاری و ئەزموونی لە هەیکەلی ئیداری عێراقدا.
    هەروەها بەڕێز حەکیم جەختی لە سەر پێویستی بەرزکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت و هەمەچەشنکردنی دەزگاکانی هەناردەکردن و ڕاکێشانی وەبەرهێنانی بیانی و چوونە ناو هاوبەشی ئابووری بەپێی بەرژەوەندی عێراق کردەوە بەمەبەستی بەدەستهێنانی پێشکەوتنێکی چۆنایەتی لە بوارەکانی داهات و وزە و کارەبادا، جەختی لە گرنگی پەرەپێدانی چارەسەری ڕیشەیی بۆ کەرتی کارەبا لە هەموو قۆناغەکاندا کردەوە..
    لە چوارچێوەیەکی دیکەدا، بەڕێز حەكیم ستایشی هەنگاوی دابەشكردنی "یەک ملیۆن پارچە زەوی"ی کرد بۆ بەشداریکردن لە کەمکردنەوەی قەیرانی نیشتەجێبوون، بە مەرجێک ئەم زەویانە ژێرخانی بۆ دابین بکرێت...