• سەماحەتی حەكیم هەوڵەكانی حەلبووسی بەرز دەنرخێنێت و هیوای بەختێكی باشی بۆ دەخوازێت

    2023/ 11 /14 

    سەماحەتی حەكیم هەوڵەكانی حەلبووسی بەرز دەنرخێنێت و هیوای بەختێكی باشی بۆ دەخوازێت

    لەڕۆژی 2023-11-14 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی هەوڵەكانی محەمەد حەلبووسی لەسەرۆكایەتی پەرلەمان لەساڵانی ڕابردوو بەرز نرخاند.

    لە تویتێكدا سماحەتی حەكیم لەسەر ئەكاونتی خۆی لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان لە تویتەر گوتی " شانازی بە هەوڵەكانی سەرۆكی هاوپەیمانێتی تەقەدوم برای بەڕێز محەمەد حەلبووسی دەكەین لە ماوەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران كە چەندین بڕیار و یاسای گرنگ دەرچوون و چەندین قەیڕان چارەسەر كران لە وڵاتەكە، هیوای بەختێكی باش و سەركەوتن بۆ دەنابی دەكەین كاتێك هەر ئەركێكی نیشتمانی دیكە بگرێتە ئەستۆ".