• بەڕێز حەکیم بانگەواز بۆ زیندوو كردنەوەی شەهیدان دەکات بە ناولێنانی و شەقام و گۆڕەپانە گشتییەکان بەناوی شەهیدان

    2024/ 03 /21 

    بەڕێز حەکیم بانگەواز بۆ زیندوو كردنەوەی شەهیدان دەکات بە ناولێنانی و شەقام و گۆڕەپانە گشتییەکان بەناوی شەهیدان

    لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا، بەڕێز عەمار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی، لە مۆنۆمێنتی شەهیدان لەگەڵ ژمارەیەک لە بنەماڵەی شەهیدان کۆبووەوە و سەرەتا پیرۆزبایی هاتنی مانگی ڕەمەزانی لێكردن، دواتر گوتی شەهید پێگەیەکی مەزن و بەرزی هەیە، چونکە قورئانی پیرۆز دوای ناوی پێغەمبەران و هاوڕێکانیەوە پۆلێنی کردووە.

    سەماحەتی جەختی لەوە کردەوە کە شەهیدبوون نیشانەی شەرەف و شکۆمەندییە بۆ بنەماڵەی شەهیدان و هەموو ئەوەی لە ڕووی ئاسایش و بنیات نراوە و بەدەستهاتووە بەبێ قوربانیدانی شەهیدان و فەتوای دەسەڵاتی باڵای ئایینی بووە، جەختیشی کردەوە لەسەر پالپشتی كردن لە بەرژەوەندییەكانی بنەماڵەی شەهیدان سەبارەت بە بەخشینی زەوی و چارەسەرکردنی نەخۆشەکان و پێدانی مافەکانیان لە چەندین بواردا، لەوانە چالاککردنی یاساکانی خۆیان و پێدانی مافەکانیان لە دەرفەتی دامەزراندن وشتی دیكەدا.

    سەماحەتی حەكیم جەختی کردەوە لەسەر گرنگی پشتیوانیکردنی دامەزراوە پەیوەندیدارەکان و میدیاکان بۆ پشتیوانیکردنی بنەماڵەی شەهیدان و داوای كرد شەقامەکانی شارەکان کرد بە ناوی شەهیدەکانەوە بنرێت بۆ یادی ئەوان و بۆ ڕێزلێنان لە خێزانەکانیان، هەروەها ئاماژەی بە پەرۆشی خۆی کرد بۆ پشتگیری کردنیان و بەشداریکردن بە بەردەوام لە رۆژانی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز.

    Related News