• لەدیداری باڵیۆزی ئەمەریكا سەماحەتی حەكیم داوا دەكات سەردانەكەی سودانی بۆ ئەمریكا سەركەوتوو بكات

    2024/ 04 /02 

    لەدیداری باڵیۆزی ئەمەریكا سەماحەتی حەكیم داوا دەكات سەردانەكەی سودانی بۆ ئەمریكا سەركەوتوو بكات

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی دەوڵەتی نیشتمانی داوای لە هەمووان كرد كە هەوڵ بدەن سەردانەكەی سودانی بۆ واشنتۆن لە 14-4-2024 سەر بخەن، سەماحەتی لە دیداری خانم ئالینا رۆمانیسكی باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق بە گرنگی زانی كە لەو سەردانە تەوەرە گرنگەكان لەسەر لایەنی ئابووری و رۆشەنبیری و فێركاری و هەردوو دۆسێی ئەمنی و سیاسی بێت.

    هەروەها باس لە چۆنیەتی پتەوكردنی پەیوەندییە دوو قۆڵیەكانی نێوان بەغدا و واشنتۆن كرا كە بەشێوەیەك بێت خزمەتی بەرژەوەندییەكانی هەردوو وڵات بكات.

    سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر گرنگی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان بە ئامادەبوونی سەرجەم هێز و پارتەكان بۆ ئەوەی وێنەیەكی ئەرێنی و باش لەسەر دیمەكراتیەتی عێراق پیشان بدەین، ڕوونیشی كردەوە كە سەقامگیری سیاسی لە هەر بەشێكی عێراق كاریگەری ئەرێنی لەسەر هەموو عێراق دەبێت.
    سەبارەت بە دۆسێی هەڵبژاردنی سەرۆكێكی تازە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران، سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە پێویستە ئەوە یەكلایی بكرێتەوە لە نێوان پێكهاتە سوننە بەڕێزەكاندا، داواشی كرد پێوەری و ڕێگای دیاری كراو بگرنە بەر بۆ ئەوەی ئاسانكاری بكرێت تا دوای جەژن ڕاستەوخۆ دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بكرێت و سەرۆكێك هەڵبژێرن.

    سەبارەت بە پێشهاتەكانی غەزە سەماحەتی گوتی پێویستە فشار بكرێتە سەر قەوارەی ئیسرائیلی بۆ ئەوەی بڕیارەكانی ئەنجومەنی ئاسایش جێب جێ بكات و شەڕ بوەستێنێت و ئەو كۆمەڵ كوژیەی بەرامبەر كەرتی غەزەی گەمارۆدراو دەیكات ڕایبگرێت و ڕێگا خۆش بكرێت تا هاوكاری مرۆیی بە خەڵكەكە بگات.
    هەروەها داوای لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرد كە بەرپرسیارێتی فشار خستنە سەر ئیسرائیل لە ئەستۆ بگرێت تا بڕیاری وەستانی شەڕ جێبەجێبكات.

    Related News