• سەماحەتی حەكیم باسی باشترین خواردنەكان دەكات لە ڕوانگەی ئەهلی بەیت.. لەوانە ترێ و خورما و زەیتونی تێدایە

    2024/ 04 /03 

    سەماحەتی حەكیم باسی باشترین خواردنەكان دەكات لە ڕوانگەی ئەهلی بەیت.. لەوانە ترێ و خورما و زەیتونی تێدایە

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی بەردەوامە لە باسكردنی قسەكانی ئەهلی بەیت لەسەر باشترین خواردنەكان  كە لە پەیامی مافەكانی ئیمام زێن ئەلعابدین كوڕی عەلی كوڕی حوسێن (سڵاوی لێ بێت) هاتوە، سەماحەتی گوتی " لە تەواوكاری وانەی پێشوودا، كە لە تیشكی نۆیەم بووین سەبارەت بە مافی سك كە هەقی هەشتەمە باسی خواردنە دروستەكانمان كرد، كە تێیدا چەند ئایەتێكی پیرۆزی قورئانمان كۆكردەوە لەگەڵ چەند گوتەیەكی پێغەمبەر (د خ) لەگەل گوتەی ئەهلی بەیت (سلاویان لێ بێت)كە باس لە خواردنی ترێ دەكات.
    لەم وانەیە باس لە كۆمەڵێك چیرۆكی جیاواز كرا كە باس لە خواردن و چۆنیەتی خواردنی ترێ دەكات، ڕوونی كردەوە كە ترێ وەك شیرینی و میوە دەخورێت وەك لە چەندین باس و خواس هانوە.
    لەهەندێك لە چیرۆكی دیكە باسی گرنگی خورما دەكات لە سیستەمی خۆراكی و هانمان دەدات بیخۆین، لەلای ئیمامی ئەلباقر (سلاوی لێ بێت) هاتوە لە شیكردنەوەی ئایەتێكی قورئان  
    "فَلْيَنظُرْ أَيُّهَا أَزْكَىٰ طَعَامًا" قال أزكى طعاما هو التمر" 
    واتای با ببینین كامیان خۆشترین خواردنە، گوتی خۆشترین خواردن خورمایە
    هەروەها ئیمام جەعفەر سادق (سڵاوی لێ بێت) دەڵێت پێغەمبەر گوتویەتی " 
    طعامُ فيه تمر إلا بدأ بالتمر" مانای " خواردنێك خورمای تێدا بێت دەبێت بە خواردنی خورمایەكە دەست پێبكەین".
    لەچیرۆكی دیكە هاتوە كە داوای ڕێزگرتن لەداری خورما دەكات، پێغەمبەر (د خ) گوتویەتی " أكرموا النخلة فإنها عمتكم "  ڕێز لە دار خورما بگرن ئەو مامۆژنی ئێوەیە" 
    لەخواردنەكانی دیكە باسی هەنجیر كراوە لە چەندین چیرۆك كە هانمان دەدات بیخۆین و سوودەكانی دەردەخات بۆ چاكبوونەوە لە چەندین نەخۆشی، لێرە ئەبی حەسەن (سڵاوی لێ بێت) دەڵێت " هەنجیر بەهاڵاوەكەی بۆنی ناخۆشی دەم لادەبات و توندی دەكات و ئێسقان پتەودەكات و بۆ قژ باشە ئەو هەر خۆی دەرمانە و دەرمانی ناوێت".

    سەبارەت بە زەیتون سەماحەتی باسی چەندین چیرۆك و باسی گرنگ كرد كە باس لە گرنگی خواردنی زەیتون دەكات، ئەبی حەسەن (سڵاوی لێ بێت) دەڵێت ئەوە وەسیەتی ئادەمە (سلاوی لی بێت)  زەیتون دیاری خودایە زەیتون بخۆن چونكە داری زەیتۆن پیرۆزە.

    Related News