سەید حەكیم لەبەغداوە گرنگی پاراستنی فرەیی و سەقامگیری لە پارێزگای دیالا دووپات دەكاتەوە
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەولەتی نیشتمانی لە نووسینگەی خۆی لە بەغدا چاوی كەوت بە كۆمەڵیك شێخ و پیاوە دیارەكانی سمەیدع لەپارێزگای دیالا، بەڕێزیان دوای ئەوەی گوێبیستی قسە وباسی ئامادەبووان بوو، ئاماژەی بە مێژوو و یادەوەرییەكان كرد كە لەگەڵ رۆڵەكانی ئەو هۆزە بەڕێزە كۆیان دەكاتەوە و گرنگی قووڵی پەیوەندییەكانی لەنێوان رۆڵەكانی گەلی عێراقی دووپاتكردەوە و جەختی لەسەر پێوبستی بەردەوامی ئەوە دا.
سەماحەتی گرنگی پاراستنی سەقامگیری دۆخی سیاسی و كۆمەلایەتی و ئەمنی دووپات كردەوە كە بەهۆی قوربانییەكانی عیراقییەكان لە هەموو پێكهاتەكان هاتووتە دی و بەرپرسیاریتی پاراستنی ئەوەو پتەوكردنی خستە ئەستۆی هەمووان.
لەكۆتاییدا سەماحەتی گوتی پارێزگای دیالا بەرجەستەی عێراقێكی بچووككراوە دەكات بەهۆی بوونی فرەیی پێكهاتەكتن لەم شارە ئەوەش پێویستی بە كاری زیاترە بۆ ئەوەی پارێزگاری لەو فرەییە بەشێویەكی دروست بكرێت. .