• سەید حەكیم لەگەڵ ساعدی پێشهاتەكانی دۆخی سیاسی تاوتوێ دەكات و جەخت لەسەر پالپشتی پارێزگایەكانی خواروو و پێنجینەی خزمەتگوزاری دەكات

    2025/ 09 /25 

    سەید حەكیم لەگەڵ ساعدی پێشهاتەكانی دۆخی سیاسی تاوتوێ دەكات و جەخت لەسەر پالپشتی پارێزگایەكانی خواروو و پێنجینەی خزمەتگوزاری دەكات

    لەمیانەی چاوپێكەوتنی بەڕێز جەواد رەحیم ئەلساعدی، سەرۆكی بزووتنەوەی جیهاد و بنیاتنان سەماحەتی سەید حەكیم  سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی باسی مێژووی پڕ لە هەڵوێستی تێكۆشان و جیهادی بەرامبەر دیكتاتۆریەت كرد و ڕەحمەت بۆ شەهیدانی ئەوسەردەمە خواست و دواتر باسی پێشهاتەكانی دۆخی سیاسی و سروشتی هەڵبژاردنەكان و ڕكابەرییەكانی داهاتوو كرا، سەماحەتی سەید حەكیم دووپاتی كردەوە كە پیویستە دەستكەوتەكان بپارێزین بەتایبەتی ئەو سەقامگیرییەی هەیە و هەوڵ بدەین بۆ هەمیشەیی بیگۆڕین و بەردەوامی پێ بدەین، هەروەها جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان دەبێت لە كەشێكی گونجاو بكرێت و ركابەریش لەسەر بنەمای بەرنامەی تۆكمە و خزمەتكردنی جەماوەرو گەل بێت.
    سەماحەتی جەختیشی كردەوە كە پێویستە پالپشتی پارێزگاكانی خواردوو بكرێت بەتایبەتی ئەوانەی زۆر هەژاردن، گوتیشی پێنجینەی خزمەتگوزاری كە برتییە لە ئاو و كارەبا و ژێر خان و تەندروستی و فێركردن پێویستە دابین بكرێت و باشتر بكرێت.
     

    Related News