• سەماحەتی سەید حەكیم لە میوانخانەی هۆزی عەبادە: بەشداری كردنی هۆشیارانە لە هەڵبژاردنەكان هاوسەنگییەكان و نوێنەرایەتی پێكهاتەكان دەپارێزێت و پالپشتی سەقامگیری عێراق دەكات

    2025/ 09 /26 

    سەماحەتی سەید حەكیم لە میوانخانەی هۆزی عەبادە: بەشداری كردنی هۆشیارانە لە هەڵبژاردنەكان هاوسەنگییەكان و نوێنەرایەتی پێكهاتەكان دەپارێزێت و پالپشتی سەقامگیری عێراق دەكات

    لەمیوانداری ئەمیر شیخ ئەلحەسن ئەلحاج حەمید عەجیل ئەلعەبادی، بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەولەتی نیشتمانی ئیوارەی هەینی 26 ئەیلول پێشوازی لە كۆمەڵێك شێخ و پیاوە  دیارەكان و رۆڵەكانی هۆزی عەبادە كرد، سەرەتا پیرۆزبایی ئامادەبوونی لە رۆژی هەینی لێكردن ئەو رۆژەی بە خاوەن سەردەم و زەمان (خوا كاری ئاسان بكات).

    هەروەها بەڕێزیان باسی شەهیدی نەتەوە حەسن نەسروئەللای كرد (نهێنی پارێزراو بێت) لەیەكەمین یادی شەهید بوونی گوتیشی (ئیسلام هەزاران شەهیدی لەپێناو سەرخستنی پەیامەكەی داوە) دووپاتیشی كردەوە كە ڕكابەرییەكان هەمیشە چانسیان لەگەڵدایە، داواشی كرد سەبر و ئۆقرە گرتن هەبێت بۆ بەردەوامبوونی كاروانەكە و ستایشی هەڵوێستی عێراقی كرد كە پاڵپشتی كەیسەكانی ناوچەكە دەكات لەگەڵ ئەكتیڤبوونی لەگەڵ گەلەكانی بێ تێوەگلان لە شەڕەكان بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ.

    سەید حەكیم جەختی کردەوە کەعیراق بەسەر ڕكابەریەكی زۆر گەورەی ئەمنی و سیاسی و کۆمەلایەتیدا زاڵبووە، بەڵام بەسایەیی خوای گەورە و ژیری مەرجەعیەتی بالای ئایینی و دانایی هەندێک سەرکردەی سیاسی و هەڵوێستی شەرەفمەندی گەلی عێراق توانیویەتی بەسەر هەموو ئەو ناخۆشی و ڕكابەرییانە زاڵ بێت و سەرکەوتوو و بەهێز دەربچێت...

    سەماحەتی حەكیم جارێكی دیكە دووپاتی كردەوە كە پێنجینەی خزمەتگوزای كە بریتین لە ئاو و كارەبا و تەندروستی و فێركردن و ژێرخان، سەرنجی هاولاتی ڕادەكێشێت و چانس و هەلی كاریش دەڕەخسێنێت.

    هەروەها سەید حەكیم داوای بەشدارییەکی بەرفراوان و چالاک و هۆشیارانەی لە هەڵبژاردنەکاندا کرد و هۆشداریشی دا لە هەر گۆڕانکارییەک لە قەبارەی پێکهاتەکان و نوێنەرایەتیی سیاسییان و جەختی لەوە کردەوە کە پاراستنی سەنگی پێکهاتەکان و مەسەلەی دادپەروەری گرنگی خۆی هەیە و گوتیشی: (بەشداریکردن لە هەڵبژاردندا مافی بەشداربووان و ئەوانەی خۆیان دوور دەخەنەوە لە ڕووی نوێنەرایەتی و پاراستنی هاوسەنگیەوە مسۆگەر دەکات). ».

    لەكۆتاییدا سەماحەتی هۆشداری دا كەسانی بەڵێندەر و سەركێشكەر و خەڵكانێكی هەرزەكار لەسیاسەت لەوەی كە پێویستە ئاماژەی هەڵبژاردنیان لە هەڵبژاردنەكان بۆ كەسی باش و لیستی باش بڕوات.
     

    Related News