• لەدیداری شێخ و پیاوە دیارەكانی موسەننا ..سەید حەكیم داوای هەڵبژاردنێكی بەپرسیارانە دەكات و جەختیش لەسەر میانڕەوی دەكات

    2025/ 09 /27 

    لەدیداری شێخ و پیاوە دیارەكانی موسەننا ..سەید حەكیم داوای هەڵبژاردنێكی بەپرسیارانە دەكات و جەختیش لەسەر میانڕەوی دەكات

    لەرۆژی 27ی ئەیلول بەڕێز سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی بە كۆمەڵێك شیخ و پیاوە دیارەكانی پارێزگای موسەننا كەوت و لەم دیدارە دوای ئەوەی سەماحەتی حەكیم گوێبیستی قسەی ئامادەبوان بوو، بەڕێزیان ئاماژەی كرد كە ڕكابەری نێوان هەق و ناهەق زۆر جار بە بەرژەوەندی ناهەق دەچێت لەبەر دەستەلات وپارە بەلام ئەوەی لەسەر هەقە لەكۆتایی بەسەبر و ئۆقرە و خۆڕاگری و راستگۆیی و پشت بەستن بە خوای گەورە و پێغەمبەر سەركەوتوو دەبێت، گوتیشی مێژوو شایەتی ئەوەیە كە چەندین حالەتی لەم شێوەیە بەدی كراوە.

    سەماحەتی ئاماژەی بەوەدا کە مێژوو هەموو جارێک خۆی دووبارە دەکاتەوە و زیانی گەورە هەبووە کە سەرکردە و كەسە دیارەكان و ئەفسانەكانمان لەدەستداوە بەڵام ئەمانە هاندەرێک بوون بۆ بەرەوپێشچوون دووپاتیشی كردەوە  کەعێراق بەسەر ئەو تەگەرانەدا زاڵ بووە کە ڕووبەڕووی بۆتەوە جا  لەڕووی  ئەمنی یا سیاسی یا کۆمەلایەتی بێت، گوتیشی زاڵبوون بەسەر گۆشەگیریی ناوچەیی و نێودەولەتی گرنگە و پێشتر ئەزموونی عێراق بەدەست شەیتانکردن و ناوزڕاندن مەینەیت زۆری بینیوە.

    سەماحەتی سەید حەکیم جەختی لەسەر پابەندبوون بە ڕێڕەوی میانڕەوی و هاوسەنگی کردەوە و گوتیشی کە ئەم بۆچوونە لەسەر بنەمای هاوبەشی و ڕێزگرتن لێیان هاتوەتە كایەوە و تەنانەت لەگەڵ جیاوازانیش و داوای هاوکێشەیەک دەکات کە هاوبەشییەکان گەورە بکات و خاڵی جیاوازی کەم بکاتەوە، بەڕێزی ڕوونیشیکردەوە کە ڕێگای میانڕەوی ئەوەیە کە عێراقی پاراستووە و بەرژەوەندییەکانی گەلەکەی پاراستووە..

    لەكۆتاییدا سەماحەتی حەكیم بانگەوازی دووپات كردەوە بۆ بەشداری كردنی ئەكتیڤ لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوو و ڕوونیكردەوە كە یەكلایی كەرەوە دەبێت لە گواستنەوە لە سەقامگیرییەكی لاواز بۆ سەقامگیرییەكی بەردەوام هەروەها دووپاتی كردەوە كە عێراق ئەكتیڤ بووە لەگەڵ دۆسێیەكانی ناوچەكە لەڕووی میدیایی و سیاسی و مرۆیی بێ تێوەگلان تێیدا، بەرپرسیاریتی پارستنی ئەوەشی خستە ئەستۆی سەرجەم لایەنەكان بۆ پاراستنی ئەو دەستكەوتانەی بەدەستهاتوون.

    Related News