سەید حەكیم پێشوازی لە سەرۆككۆمار كرد و بەیەكەوە ئەنجامی بەشداری كردنەكەیان لە كۆمەڵەی گشتی و پێشهاتەكانی رێكەوتنی نەوتییان تاوتوێ كرد
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی رۆژی 2ی تشرینی دووەم لە نووسینگەی خۆی لە بەغدا پێشوازی لە بەڕێز دكتۆر عەبدولەتیف جەمال رەشید سەرۆككۆماری ولات كرد و دوای پێشوازیكردن لە فەخامەتی باس لە ئەنجامی بەشداری كردنی لە كۆبوونەوەكانی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان كرد لەگەڵ ئەو دیدارانەی بە پەراوێزی كۆبوونەوەكان ئەنجامدرا، هەروەها باس لە ڕیكەوتنی نەوتی نێوان حكومەتی ناوەندی و حكومەتی هەرێم كرا، هەروەها سەماحەتی حەكیم داوای كرد زیاتر بەرەو پێش بچێت تا دەرئەنجام سەرجەم كێشە هەڵپەسێردراوەكانیش چارەسەر بكرێن.
سەید حەكیم دووپاتی كردەوە كە گرنگە كرانەوەی عەرەبی بۆ عێراق و دەوروبەری هەرێمی و نێودەوڵەتی و ڕوونیشی كردەوە كە عیراق هۆكارێكی سەرەكییە بۆ پاڵپشتی سەقامگیری ناوچەكە.
سەماحەتی ئاماژەی بە شایستەی هەڵبژاردنەكان كرد و دووپاتی كردەوە كە گرنگە و یەكلایی كەرەوەیە بۆ سروشتی عێراقی لە قۆناغی داهاتوودا، گوتیشی باشی هەڵبژاردن مەرجێكی سەرەكییە بۆ گواستنەوەی عێراق لە .
سەقامگیرییەكی لاواز بۆ سەقامگیرییەكی بەردەوام.