سەید حەكیم: هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی وەك پرۆگرامێكی میانڕەوی و ناوەندگیرییە و مێژووی پاكە لە خوێنڕشتن و پارەی حەرام
لەپارێزگای دیالا، بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم، سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە پاڵێوراوانی هاوپەیمانێتییەكە لەپارێزگاكە كەوت و دوای گوێبست بوون لە قسەی ئامادەبووان ڕوونیكردەوە كە ئەو ئەركانەی پاڵێوراوان دەیكەن بۆ سەركەوتنی پرۆژەیەكی بەهێزی دەولەتە و داخی خۆی دەربڕی بۆ بەكارهێنانی پارەی سیاسی و فشار خستنە سەر فەرمانبەران بۆ ئەوەی دەنگەكانیان بە لایەنی سیاسی دیاری كراو بدەن و ڕوونی كردەوەش كەئەوە فشار دەخاتە سەر هاولاتی و تووڕەیی لێ دروست دەبیت لەیەر ئەو لایەنەی ناچاری كردوون دەنگ بەم شێوەیە بدەن و دووپاتی كردەوە كە دەنگی حەرامیش وەك پارەی حەرام وایە.
بەڕێز سەید حەكیم ئاماژەی بەوەدا کە هاوپەیمانی هێزەکانی دەوڵەتی نیشتمانی مێژووێكی ڕوون و بێگەردی هەیە و دەستی لە خوێنڕشتن و پارەی نایاسایی نییە تا ئەو ڕادەیەی کە لە هەندێک بواردا بۆتە ئایکۆنێک لەوانە ڕێبازی میانڕەوی و ناوەندگیری و یەکڕیزی پەیڕەو دەكەن و دووپاتیشی كردەوە کە ئەمە ڕێبازی پێغەمبەری خودا (د) و ئەهلی بەیت بووە (سڵاوی لێ بێت) .
سەماحەتی حەكیم داوای چڕکردنەوەی هەوڵەکانی كرد بۆ سەر بوارە ئامانجدارەکان و بەرهەمهێنان و کارلێکەکان و هۆشداریشی دا لەپەرتەوازەیی هەوڵەکان و تەئکیدیشیکردەوە کەسەرکەوتنی پڕۆژەی هێزە نیشتمانییەکانی دەوڵەت سەرکەوتنە بۆ عێراق و سەقامگیریی، بەڕێز حەكیم ئاماژەی بەوەدا کە دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکان ڕاستەوخۆ یارمەتیدەر دەبن بۆ پشتیوانیکردن لە سەقامگیری و گۆڕینی بۆ سەقامگیریی بەردەوام و هەمیشەیی هاوکات داوای پەرەپێدانی ڕێبازی میانڕەوی وناوەندگیری و ڕۆڵی لە پاراستنی عێراقدا کرد.
سەماحەتی حەکیم جەختی لەسەر گرنگی دڵنیابوون لەوە كرد کە سەرکەوتن ببێتە ئامرازێک بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتیان و جێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و کەمکردنەوەی زیانەکانی خەڵک و دووپاتی كردەوەش لەسەر گرنگی بەرەوپێشبردنی کەرتەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی و نەوت و گەشتیاری لەدیالە و سوود وەرگرتن لە پێگە جوگرافیە دیارەکەی، بەڕێز حەكیم ئاماژەی بەوەشکرد کە پاڵێوراوەکە ناچارە دوای گەیشتنیان بە پەرلەمان کەناڵەکانی پەیوەندی لەگەڵ جەماوەر بهێڵێتەوە و ئەمەش متمانەی نێوان جەماوەر و نوێنەرەکانیان بەهێزتر دەکات و ئاماژەی بەوەشکرد کە پڕۆژە ڕاستەقینەکان لە 11/11 دەست پێدەکەن نەك لەم كاتە كۆتاییان پێ بێت.
لەكۆتاییشدا سەماحەتی سەید حەكیم گوتی بەرنامەی هەڵبژاردنەكانی هاوپەیمانێتییەكە بریتییە لە چاكسازی دارایی و ئابووری و دەستگرتن بە بەهای ئاینی و كۆمەلایەتی و نیشتمانی جگە لە پتەوكردنی پەیوەندییەكانی هەرێمی و نێودەوڵەتی و پێشكەش كردنی خزمەتگوزاری بۆ هاولاتیان.