سەید حەكیم لەدیالا داوا دەكات ڕكابەری پاك بكرێت و پارە و فشاری هەڵبژاردنیش ڕەتبكرێتەوە
لەكۆبوونەوە هەڵبژاردنە گەورەكەی جەماوەری هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لە پارێزگای دیالا پارێزگای فرەیی و پایتەختی پرتەقال، شاری قوربانی و تێكۆشان و شەهیدان و نیشتمانی عێراقی، بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی باسی ئەو قوربانییانەی كرد كەپارێزگای دیالا پێشكەشی كردوە لە پێناو نشتیمان و گوتی ئەو پارێزگایە ئێستا لەدۆخێكی ئەمنی باش و ئاسوودە دەژێت بەهۆی خودا و دانایی مەرجەعیەت و خوێنی شەهیدان و تێكۆشانی رۆڵەكانی لەگەڵ قوربانییەكانی هێزە ئەمنییەكان و حەشدی شەعبی.
سەماحەتی جەختی لەوە کردەوە کە دووانەی دەسەڵاتی ئایینی و خێڵەکیی ئەو شتە بوونی کە عیراقییان لە قۆناغە گرنگەکانی مێژووی خۆیدا پاراستووە و سەرچاوەی چاکە و سەرکەوتن بوون، بەڕێزیان ئەو ئاستەنگییە ئەمنییانەی باسكرد كە چۆن ڕژێمی بەعسی سەدام لەگەڵ تیرۆر پیلانگێڕی کرد بۆ زیانگەیاندن بە پڕۆژەی عێراق کە لە کاتی قەیرانی داعشدا دەرکەوت و ئاماژەی بەوەدا کە ڕژێمی بەعس دەستی هەبووە لە خوێنڕشتنی عێراقییەکان پێش و پاش ساڵی 2003، هەروەها دووپاتیشی كردەوە کە ڕاپۆرتەکان باسیان لەوە کردووە کە فەتوا جیهادی بەرگری ئەو پڕۆژەیەی پوچەڵکردەوە و هاوکێشەی دژی تیرۆری گۆڕی و هۆزەکان ڕاپەڕین و بەربەستی ترس شکێنرا...
سەید حەكیم گوتیشی دۆخەکەتان و دەستکەوتەکانتان و میانڕەوی و هاوسەنگیتان و ئاسایش و سەقامگیریتان بەفیڕۆ مەدەن، دەربڕینی هەڵوێستێکی نەتەوەیی گرنگە بەرامبەر ئەو ئاستەنگانەی عێراق بەسەریدا هاتووە، ئەمڕۆ عێراق لەسەر چوار ڕیانێک وەستاوە و ڕووبەڕووی هەڵبژاردنێکی گرنگ دەبێتەوە کە بناغەی قۆناغێکی نوێ دادەنێت، کە بناغەی سەقامگیریی بەردەوام دادەمەزرێنێت،پێویستە لە ڕێگەی بەشدارییەکی فراوان و کاریگەر و هۆشیارانە بەشداری بكەین و مافی هەمووانیش گەرەنتی بكەین..
سەماحەتی جەختی لەسەر پێویستی کێبڕکێی دادپەروەرانە و ڕەتکردنەوەی بەرژەوەندییە مەزهەبی و شەخسییەکان لەسەر حسابی بەرژەوەندیی نەتەوەیی کردەوە و هۆشداریشی دا لە پارەی سیاسی و کڕینی ویژدان و هەروەها قۆستنەوەی سامانی دەوڵەت بۆ پاڵپشتیکردنی گروپێک لەسەر حسابی گروپێکی دیكە..
سەماحەتی حەکیم ڕەتیکردەوە گوشار بخرێتە سەر دەنگدەران و بەکارهێنانی ڕێگەی نایاسایی لەهەڵمەتی کێبڕکێدا لەڕێگەی بوختان و ناوزڕاندن و تۆمەتبارکردن بەكار بهێنرێت و جەختی لەوە کردەوە کە ئاسایشی هەڵبژاردن پێویستی بە سەلامەتی کاندید و ناوبانگی و ئاسایشی هەڵمەت و کۆبوونەوەکانی هەڵبژاردن و سەلامەتی دەنگدەر هەیە بۆ ئەوەی باوەڕی خۆی بەبێ فشار دەرببڕێت...
هەروەها بەڕێز حەكیم بەرپرسیارێتی پاراستنی دەنگ و ئیرادەی دەنگدەرانی خستە ئەستۆی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و داوای لە فڕاكسیۆنە سیاسییەکان کرد پێشینەكانی قۆناغی داهاتوو دیاری بکەن و ئاماژەی بەوەشکرد کە هاوپەیمانی هێزە نیشتمانییەکانی دەوڵەت هەوڵی بەهێزکردن و پتەوکردنی سەقامگیریی سیاسی د و سەقامگیریی ئەمنی دەدات و بەئەنجامیش خۆشگوزەرانی ئابووری بەدی دێت و ڕەزامەندی جەماوەری دەهێنێتە کایەوە. ببێتە هۆی پشتیوانی خەڵک بۆ دەوڵەتێکی بەهێز، سەربەخۆ، سەقامگیر، دادپەروەر و خۆشگوزەران دەبن...
سەید حەكیم ڕوونیشیکردەوە کە بەدەستهێنانی ئەو ئامانجە پێویستی بە دڵنیاکردنەوەی هاوبەشە ناوخۆییەکان و هاوبەشە ناوچەیی و جیهانییەکان هەیە چونکە عێراق موڵکی هەموو عێراقییەكانە و تایبەت بە هیچ پێکهاتە و مەزهەبێک نییە، بەپێی قەبارە و هاوسەنگی پێکهاتەکان و هەمووان بەرپرسیارێتییان لە ئەستۆ دەگرن و بەگوێرەی قەبارە و بوار و ڕۆڵی خۆیان دەستکەوت بەدەست دەهێنن، هەروەها داوای لە پێکهاتە گەورەکان کرد کە پێکهاتەکانی تر دڵنیا بکەنەوە و داواشی لە پێکهاتەکانی تر کرد ڕێز لە قەبارە و ڕۆڵی گەورەترین پێکهاتە بگرن و جەختی لە گرنگی گەیاندنی پەیامی خۆشەویستی و متمانە لە نێوانماندا و دڵنیاکردنەوەی ناوچەکە و جیهان کردەوە..
سەماحەتی حەكیم ئاماژەی بەوەشکرد ، كە چاکسازی ئابووری بە چاکسازی کشتوکاڵی و چارەسەرکردنی کەمی ئاو و قەیرانەکانی بەڕێوەبردنی دەستپێدەکات و هەروەها دابینکردنی پەینی کیمیایی و تۆو و مەوادی قڕکەر و نرخی گونجاو و پاڵپشتیکردنی جووتیار و بەروبوومەکانی لە ڕووبەڕووبوونەوەی کێبڕکێی بەرهەمە هاوردەکراوەکان گرنگن زۆر وە تەئکیدی لەسەر پێویستی بەهێزکردنی کارگەکان کردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە دیالە ئەزموونێکی درێژخایەنی لەبواری پیشەسازیدا هەیە، هاوکات جەختی لەسەر گرنگی دابینکردنی کارەبا و قەرزی گونجاو و پشتیوانیکردنی کەرتی تایبەت و سەپاندنی باج بەسەر کاڵا هاوردەکراوەکاندا کردەوە...
هەروەها جەختی لەسەر پێویستی ئەکتیڤکردنی کەرتی گەشتیاری کردەوە چونکە عێراق وڵاتێکی دەوڵەمەندە بەگەشتیاری شوێنەوارناسی و ئایینی و سروشتی و خاوەن سامانی گەشتیاری هەمەجۆرە لەسەرجەم کەرتەکاندا و داوای پشتیوانی لە وەبەرهێنان و ڕاکێشانی سەرمایە لە ناوەوە و دەرەوەی وڵاتی عێراقییەکان و غەیرە عێراقییەکان کرد و هاوکات باسی دەرکردنی یاسا و ئاسانکاری بۆ ئاسانکردنی پرۆسەی وەبەرهێنان كرد و دووپاتی كردەوە لەسەر گرنگی پەیڕەوکردنی تەکنەلۆژیا و زیرەکی دەستکرد بەهۆی ڕۆڵیان لە دابینکردنی هەلی کار و پاراستنی سەرمایە...
بەڕێز حەكیم گوتیشی پێشینەی خزمەتگوزارییەکان بریتین لە ئاو و کارەبا و تەندروستی و پەروەردە و ژێرخانی ئابووری و گرنگی پابەندبوون بەبەها کۆمەڵایەتی و ئایینی و نەتەوەییەکان، داواشی کرد پەیوەندییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان پتەوتر بکرێن و بەڕووی هەموواندا کراوەبن و هاوسەنگییان لەپەیوەندییەکاندا بەدیبهێنرێت و وەک مەسەلەیەک لەبەرچاو بگیرێت کە یارمەتیدەر دەبێت بۆ بەرەوپێشچوونی کۆمەڵگا.
لەكۆتاییدا سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر پاڵپشتی لاوان و پارەدار كردنیان و داوای كرد دەنگی خۆیان بە پاڵێوراوانی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی بدەن..