سەید حەكیم ستایشی رۆڵی هۆزەكانی كەربەلا دەكات و داوا دەكات دەستكەوتەكان پاریزراو بن و بنەمای میانرەویش پتەوتر بكرێت
لەكەربەلای پیرۆز بەڕێز سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانیتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بەكۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكانی سادەی ئال شەریفی و ڕۆڵەكانی كەربەلای پیرۆز
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە كەربەلا ناونیشانی گەورەییە و لەدەروازەی دوژمنان شكستیان خوارد و مێژوو شایەتی ئەوە لێدەدات كە عێراق بەچەندین مەینەتی و قەیرانی كۆمەلایەتی و سیاسی و ئەمنی تێپەڕبووە بەلام ئەو ركابەرییانە بوونە مێژوو و ئیستا عیراق پێگەی خۆی و تەبایی كۆمەلایەتی و هەرێمی و نیودەوڵەتی وەرگرتوەتەوە، جگە لە بەگەڕ خستنی چەرخی ئاوەدانكردنەوە.
سەماحەتی حەكیم گوتیشی ڕێگا هێشتا دوور و درێژە بەلام بەرەو پێش دەرۆین و لەشوێنی خۆمان جێگیر نابین پێویستە خێرابین عێراق لەبەردەم دووریانە پیویستە بژاردن بكەین.
سەماحەتی جەختی لەسەر پێویستی پابەندبوون بە ڕێچکەی میانڕەوی و هاوسەنگی و باوەشکردنی هەمووان و دڵسۆزی لە خزمەتکردنی خەڵک و زاڵبوون بەسەر ئاستەنگەکان کردەوە و ڕوونیشیکردەوە کە دروشمی (بەفیڕۆ مەدەن) بۆ بە بیرهێنانەوەی ئاستەنگ و خوێنڕشتن و فرمێسکەکانە کە لەگەڵ گەیشتن بەم قۆناغەی دەستکەوتەکاندا بوون و ئاماژەی بەوەدا کە سوپاسگوزاری بۆ نیعمەتەکان باشترین ڕێگەیە بۆ زیادکردنی ئەو نیعمەتانە...
بەڕێز سەید حەکیم جەختی لەسەر گرنگی ڕۆڵی ئەنجوومەنی نوێنەران کردەوە لەگەڵ ڕەتكردنەوەی چەند حاڵەتێكی خراپ بەتایبەتی لەسەر حاڵەتی ئامادەنەبوونی نوێنەران لەدانیشتنەکان و بۆیە جەختی لەسەر پێویستی هێشتنەوەی کەناڵەکانی پەیوەندیکردن لەگەڵ جەماوەر و نزیکبوونەوەیان کردەوە داوای چڕکردنەوەی هەوڵەکانی کرد و ئاماژەی بەوەدا کە دەرئەنجامەکان بە دیاری دەکرێن و دەبێت ئیرادەی خۆمان بەهێزتر بکەین و بەردەوام بین لە کارکردن و هەروەها بەشدارییەکی فراوان و کاریگەر و هۆشیارانە لە هەڵبژاردنەکاندا و تەئکیدی کردەوە کە پڕۆژە ڕاستەقینەکان لە 11/11 دەست پێدەکەن و لەو ڕۆژەدا کۆتایی نایەت.
لەكۆتاییدا بەڕیز سەید حەكیم هۆشیاری دا لەمەڕ خەرج كردنی پارەی زۆر لە هەڵمەتەكانی هەڵبژاردن بۆ هەندێك كەس ئەوەش نیەتێكی خراپ دەردەخات و پرسیاری زۆری لێ دەكەویتەوە وەك ئەو پارەت لەكوێ بوو ؟
هەروەها چۆن پارەكەت وەردەگریەوە؟
داواشی لە خاوەن پرۆژەكان كرد دەست بەدیموكراتیەت و داهاتووی ولات بگرن.