• سەید حەكیم لە نەجەف دووپاتدەكاتەوە كە سەرخستنی قۆڵی میانڕەوی سەقامگیری عێراق پتەوتر دەكات و لە توندرەویش دەیپارێزێت

    2025/ 10 /31 

    سەید حەكیم لە نەجەف دووپاتدەكاتەوە كە سەرخستنی قۆڵی میانڕەوی سەقامگیری عێراق پتەوتر دەكات و لە توندرەویش دەیپارێزێت

    لەپارێزگای نەجەفی ئەشرەف، سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەولەتی نیشتمانی رۆژی سەرلەبەیانی 31ی تشرینی یەكەمی 2025 چاوی كەوت بە كۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكان و رۆلەكانی قەزای ئەلمەنادیرە و لەم دیدارە پیرۆزبایی لە ئامادەبوان كرد بە ئامادەبوونیان لە رۆژی هەینی بەو پێیەی جەژنی بچوومی موسڵمانانە و ئاماژەی بە چاوەڕوانی خاوەن عەسر و زەمان كرد كە پیویستی بە كاری جیدی هەمووان هەیە بۆ ئەوەی خۆمان بۆ ئەو بۆنەیە ئامادە بكەین و دادەپەروەری و چامسازی بهێنێنە دی.

    سەماحەتی گوتیشی:
    نەحەفی ئەشرەف پایتەختی ئیمامی مەهدی ییە(خوا كاری ئاسان بكات) ئەو پایتەختی دەركەوتن و گۆرانە بۆیە پێویستە نەجەف و عێراقێكی نوی بەشێوەیەكی گشتی بنیات بنێین.

    بەڕێز حەكیم ڕوونیشیکردەوە کەعیراق بەدەست کێشە ئەمنی و سیاسی و کۆمەلایەتییەکانەوە م و هەمووەینەتی زۆری بینیوە، بەڵام ئەم ئاستەنگیانە دەرفەتیان ڕەخساندووە و یارمەتیدەرن بۆ بەهێزکردنی عێراق بەنیعمەتی خوای گەورە و ڕێنمایی دەسەڵاتی مەرجەعیەتی بالای ئاینی و هەڵوێستی سەرکردە سیاسییەکان و هۆشیاری و ڕۆحی شکۆمەندی هۆزە ڕەسەنەکانی عێراق.

    سەماحەتی سەید حەكیم یجەختی لەسەر پێویستی بەراوردکردنی عێراقی لەگەڵ ئەمڕۆی کردەوە و جەختی لەوە کردەوە کە هەڵبژاردنی 2025 گرنگە بۆ دامەزراندنی سەقامگیریی هەمیشەیی و گوتیشی کە ئاسایشی ئێستا بەهۆی شەڕی دژی تیرۆرەوە بەدیهاتووە و ئاماژەی بەوەشکرد کە عێراقییەکان لەنێو ئەو گەلانەن کە لە دژی تایەفەگەری پارێزراون و ئێستا پارێزراویان هەیە لە دژی توندڕەوی و گوتیشی عیراق لەگەڵ دۆسێیەكانی ولاتانی ناوچەكە ئەكتیڤە بێ ئەوەی تێو بگلێت.

    بەڕێزیان لە كۆتایی قسەكانیدا گوتی كە میانرەوی و ناوەندگیری باڵا دەستن ئەوەش واتای ئەوەیە كە سەقامگیری پتەوتر بێت و بۆ سەقامگیرییەكی هەمیشەیی بگۆڕدرێت، ئەوەش پێویستی بە قووڵی بڕیارە سەبارەت بە بەرژەوەندی گشتی.

    سەماحەتی ڕوونیكردەوە كە پرۆژە ڕاستەقینەكان لە بەرواری 11-11 دەستپێدەكەن و داوای لە براوەكان كرد كەناڵی پەیوەندی لەگەڵ جەماوەر بكەنەوە و داواشی كرد جەماوەر بتوانێت چەند كەسایەتییەكی دەوروبەری خۆیان پاڵپشتی بكات و پێویستە لەگەڵ ئەو ئەركەش هەوڵەكان زیاتر چر بكرێنەوە.

    Related News