• سەید حەكیم لە كەربەلا: هەڵبژاردن ەكانی داهاتوو یەكلایی كەرەوەیە و بلاوكردنەوەی میانرەوی سەقامگیری عێراق پتەوتر دەكات

    2025/ 10 /31 

    سەید حەكیم لە كەربەلا: هەڵبژاردن ەكانی داهاتوو یەكلایی كەرەوەیە و بلاوكردنەوەی میانرەوی سەقامگیری عێراق پتەوتر دەكات

    لەكەربەلای پیرۆز، بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی بە پاڵێوراوانی هاوپەیمانێتییەكە لە پارێزگاكە كەوت و لەم دیدارە سەماحەتی باسی گرنگی هەڵبژاردنی داهاتووی كرد و لەگەڵ ساتی دەستپێكی و كاریگەری و گوتی عێراق بەشێوەیەكی ئەكتیڤ مامەڵەی لەگەڵ دۆسێی ولاتانی ناوچەكە كرد بێ ئەوەی تێوە بگلێت، سەماحەتی ڕوونی كردەوە كە بنەمای میانرەوی و ناوەندگیری كاریگەری گەورەی دەبێت لەسەر سەقامگیری عێراق و بەرنامەی پرۆژەكان باشتر و پتەوتر دەكات.
    سەید حەكیم داوای كرد هەوڵەكان چڕ بكرێتەوە لە رۆژەكانی داهاتوو و جەختیشی كردەوە لەسەر متمانە بەخۆبوون و ڕوونیكردەوە كە سەركەوتن بەدەست دێت ئەوەی نەشیتوانی سەركەوێت  ئەوا بەشداری لەسەركەوتن دەكات و دەبێتە بەشێك لەچیرۆكی سەركەوتن، هەروەها دووپاتی كردەوە كە گرنگە دەست بەمەنتیقی دەوڵەت بگیرێت و بەهێز بكرێت، لەگەڵ پێویستی بایەخدان بە لاوان و ئافرەتان هەروەها داواشی كرد بایەخ بە دۆخی گشتی بدەن و خزمەتگوزاری لەسەر یەك ناوچە دابەش نەكرێت و ڕوونی كردەوەش كە پرۆژەكە لە 11-11 دەستپێدەكات و لەم بەروارەش كۆتایی نایەت و هاوپەیمانێتیش پاڵێوراوتان پەیوەست كردوە بە هێشتنەوەی كەناڵەكانی پەیوەندی لەگەڵ هاولاتیان بێ ئەوەی ژمارەی مۆبایلەكانیان بگۆڕن یان شوێنی نیشتەجێ
    بوونیان بگۆڕن.

    سەید حەکیم جەختی لەسەر گرنگی پاراستنی پەیوەندییەکی باش لە نێوان کاندیدەکانی لیستەکەدا کردەوە و داوای دەرکردنی بەڵێنی واقیعیانە و دوورکەوتنەوە لە بەڵێنی ناواقیعی و جێبەجێنەکراو کرد،  هەروەها داوای ئاشنابوون بە دەسەلاتەکانی ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەران کرد کە پەیوەندییان بە چاودێری و یاسادانانەوە هەیە و جەختی لەسەر پێویستی چڕکردنەوە و چڕکردنەوەی هەوڵەکان و بیرکردنەوەی دەرەوەی چوارگۆشە و بەکارهێنانی پلاتفۆرم بۆ گەیاندنی بیروڕا و بەرنامەکان کردووەتەوە.
    بێ
    لەكۆتاییدا سەماحەتی ئاماژەی كرد كە گرنگە كارەكە بە راستگۆیی لەپێناوی خودای گەورە بێت و دووپاتی كردەوە كە گرنگە سەقامگیری سیاسی هەبێت لەبەر ئەوەی كلیلی چارەسەری كێشەكانە و جەختی كردەوە لەسەر گرنگی چاكسازی ئابووری و دارایی و پاڵپشتی كردنی كەرتی تایبەت و دابینكردنی خزمەتگوزاری وەك ئاوو كارەبا و تەندروستی و پەروەردە و ژێرخان، هەروەها دووپاتی كردەوە كە دەستگرتن بە بەهای ئاینی و كۆمەلایەتی و سیاسی لەگەڵ گرنگی بایەخدان بە پەیوەندی هەرێمی و نێودەوڵەتی گرنگی زۆری هەیە.

    Related News