• سەید حەكیم دووپات دەكاتەوە : پاڵپشتی كردنی هێزەكانی ناوەندگیری كۆڵەكەیەكە بۆ پاراستنی عێراق و بەرژەوەندییەكانی

    2025/ 11 /04 

    سەید حەكیم دووپات دەكاتەوە : پاڵپشتی كردنی هێزەكانی ناوەندگیری كۆڵەكەیەكە بۆ پاراستنی عێراق و بەرژەوەندییەكانی

    بەڕێز سەماحەتی حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزیەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە پاڵێوراوانی هاوپەیمانێتییەكە لە دیوانییە و بەڕیزیان ستایشی ئەو ئەركەیان كرد كە لەلایەن هەمووان دراوە و دووپاتی كردەوەش كەبردنەوەی راستەقینە بردنەوەی پرۆژەكەیە و هەموو تێیدا بەشدارن.

    سەماحەتی ستایشی ئەركەكانی پاڵێوراوانی كرد لە بەبازاڕكردن و ناساندنی پرۆژەی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نبشتمانی و داوای كرد متمانە بەخودا گەورەو بە خودی خۆیان و بروایان بە چانسی سەركەوتنیان بكەن، هەروەها شانازی حۆی دەربڕی بە سەرجەم پاڵێوراوان بێ جیاوازی هەروەها جەختی كردەوە كەپێویستە پەیوەندی دەبێت لەگەڵ هەمووان بێ جیاوازی هەبیت، ئەگەر دەنگەكە بۆ هاوپەیمانێتی بێت یان بۆ لایەنی دیكە بێت.

    سەماحەتی سەید حەکیم ڕوونیکردەوە کە بەهێزکردنی هێزەکانی میانڕەوی و ناوەندگیری کۆڵەکەیەکی گرنگە لەپاراستنی عێراق و پاراستنی بەرژەوەندییەکانیدا و هەر دەنگێکی زیادە بۆ هاوپەیمانێتییەکە یارمەتیدەرە بۆ بەدیهێنانی ئەو ئامانجە..
    هەروەها داوای كرد هەوڵەكان چڕ بكرێتەوە لەسەر ئامانجە بەدیهاتوەكان و هاندانی بیركردنەوە لە دەرەوەی چوارچێوەی پلانەكان و پرۆژە بەتواناكان كە دەتوانن گۆڕانكاری دروست بكەن.
    .لەكۆتاییدا سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر پێویستی بەلێندان بەشێوەیەكی واقیعی كە بتوانرێت بەجێ بگەینرێت بەمەرجێك كارەكە لەپێناو خودا و خزمەتكردنی بەندەكانی بێت و داواشی لە پاڵێوراوان كرد هەمیشە كەناڵەكانی پەیوەندی لەگەڵ هاندەران و پێشكەوتنیان هەبێت.
     

    Related News