سەید حەكیم چاوی بە سەرۆككۆمار دەكەوێت و لەگەڵی بابەتی داخرانی سیاسی و خێراكردنی هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار و پێكهێنانی حكومەت تاوتوێ دەكات
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز فەخامەتی دكتۆر عەبدولەتیف جەمال رەشید سەرۆككۆماری عێراق و لەم دیدارە هەردوو لا كۆمەڵێك دۆسێی گرنگی پەیوەست بە پێشهاتی سیاسی عێراق و ناوچەكەیان تاوتوێ كرد.
سەماحەتی لەم دیدارە گرنگی كۆتایی پێهێنانی دۆخی سیاسی ولات و یەكلایی كردنەوەی شایستە دەستوورییەكان وەك هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار لە ئەنجومەنی نوێنەران و پێكهێنانی حكومەت و ئاماژەی كرد كە ئەو دۆخەی بەعێراق پەیوەستە پێویستی بەوەیە زوو بژاردەكان یەكلایی بكرێنەوە.
سەید حەكیم بانگهێشتی هێزە سیاسییەکانی نوێنەرایەتی پێکهاتە بەڕێزەکانی کوردی کرد بۆ هەڵبژاردنی خۆیان و کاندیدکردنی خۆیان بۆ سەرۆکایەتی بە لەبەرچاوگرتنی ئەو ڕۆڵە گرنگەی کە ئەمە دەیگێڕێت لە ئاسانکاری بۆ ئەرکی هێزە سیاسییەکانی دیكە.
.
لەسەر ئاستی ناوچەكەدا، سەید ئەلحەکیم بانگەوازی کۆتاییهێنان بەململانێکانی لەناوچەکەدا تازەكردە و هۆشداری دا لەدەرئەنجامەکانی دەرچوونی بارودۆخەکان و پەرەسەندنی و ئەگەری لێکەوتەکانی کاریگەری لەسەر هەموو جیهان و تەئکیدیکردەوە لەسەر پێویستی گەڕانەوە بۆ زمانی عەقڵ و مەنتیق و گرتنەبەری دیالۆگ و گفتوگۆ وەک ئامرازێک بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان.