سەید حەكیم : باشكردن و پارەداركردنی لاوان كۆڵەكەیەكی گرنگی قۆناغی داهاتووە و فرەیی ئابوورییش بنچینەی سەقامگیری نیشتمانییە
لەدیوانی بەغدا بۆ نوخبەی ئەكادیمیاكان، سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەولەتی نیشتمانی ستایشی لاوان عێراقی كرد و بە كۆڵەكەیەكی سەرەكی چالاكی گەلی عێراقی وەسفكرد، سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە گرنگە ڕاهێنان و ئامادەكاری و شیاندن و پارەداركردن بۆ ئەو چینە هەبێت و نموونەی زۆر هەن لەم شێوەیە ئێستا كەسایەتی گەورەیان لێ دروەست بووە و رۆلی گەورەیان هەیە و بڕوایان بە تواناكانی خۆیان هەیە.
سەماحەتی حەكیم ئاماژەی بەوەدا کە ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی هەر لەسەرەتادا بۆ پشتیوانیکردن و بەهێزکردنی لاوان لەسەر بنەمای گەنجان و سەرکردایەتییەکی گەنج دامەزرا و ئاماژەی بەوەدا کە لاوان دوو لەسەر سێی سەرکردایەتی بزووتنەوەکە و مەکتەبی سیاسی پێکدەهێنن و متمانەی خۆی بەو ڕێگایە دەرببڕیت و تەئکیدیشیکردەوە کەسەرکەوتنی لاوان لەڕەوتی حیكمە لەهەموو شوێنێکدا لێهاتوویی و توانایان دەسەلمێنێت.
هەروەها هیوای خۆی دەربڕی کە سەرۆک وەزیرانی دیاریکراو بەڕێز عەلی زەیدی ڕۆڵێکی گرنگ و چالاک ببینێت لەخزمەتکردنی عێراقدا و ئاماژەی بەوەشکرد کە قۆناغی پێشوو سەرکردەکانی بەخۆوە بینیوە کە لەتەمەنی ناوەندیدا لێهاتوویی خۆیان سەلماندووە.
لەسەر ئاستی ناوچەکە سەید حەکیم ئاماژەی بەو هەلومەرجە نائاساییە دا کە لە ناوچەکەدا لە شەڕی دژی کۆماری ئیسلامی ئێران بەدی دەکرێت و توانا سەربازی و تەکنەلۆژیاییەکانی تێدا بەکاردەهێنرێت.
لەسەر ئاستی ناوخۆیی، سەماحەتی حەكیم ستایشی دیاردەی گواستنەوەی ئاشتیانەی دەستەڵاتی لە عێراق كرد و گوتی ئەوە شتێكی نایابە لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەكەش، پیشتر هەمیشە سەرۆكی پێشوو چارەنووسی یان زیندانی یان كوشتن و لەسێدارەدان دەبوو،بەڵام ئێستا ئاسایی دەگەڕێتەوە شوێنی پێشتری خۆی.
سەید حەکیم دووپاتی كردەوە کە لەوتاری جەژنی ڕەمەزاندا ئاماژەی بەپێویستی کۆتاییهێنان بەو بنبەستە سیاسییە کردووەتەوە و پشتیوانی بزووتنەوەی حیکمەتی نیشتمانی بۆ هەر ڕێگایەک کە یارمەتیدەر بێت لەخزمەتکردنی وڵات و گەلی عێراقدا دووپاتیکردەوە.
هەروەها سەید حەکیم باسی لە سروشتی سیستەمی پەرلەمانی کرد و ڕوونیکردەوە کە سیستەمێکی کوتلە کە تیایدا خەڵک دەنگ بە کوتلە سیاسییەکان دەدەن و ئەو کوتلەی نیوەی کۆی یەک بەدەست دەهێنێت حکومەت پێکدەهێنێت. هەرچەندە سروشتی دۆخی عێراق تا ئێستا هیچ کوتلەیەک ئەو زۆرینەیەی بەدەست نەهێناوە، هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە گەیشتن بە کۆدەنگی لەسەر سەرۆک وەزیران لەنێو کوتلەکاندا کارێکی سروشتییە و لەگەڵ دیموکراسیدا دەگونجێت و چاوەڕوانی گەیشتن بە قۆناغی کوتلەکە دەکات کە زۆرینەی نیوەی کۆی یەک لەخۆ دەگرێت...
سەید حەكیم هۆشداری دا لە پشت بەستی زیاد لە پێویست بە نەوت وەك سەرچاوەی سەرەكی داهات لەسایەی ڕووداوەكانی ئێستا و زیادبوونی ڕێژەی دانیشتوان و داوای كرد كەرتەكانی پیشەسازی و گەشتیاری و وەبەرهێنان و تەكنەلۆژیای نوێ بە شێوەیەكی باش ئەكتیڤ بكرێت، لەبەر ئەوەی داهاتی نەوت زیاتر بۆ ئاوەدانكردنەوە و مووچە دەڕوات.
سەید حەكیم لە كۆتایی قسەكانیدا جەختی كردەوە لەسەر گرنگی بەجووڵە خستنی كەرتی تایبەت و پاڵپشتی كردنی بۆ ئەوەی هەلی كار دابین بكات و فشار لەسەر دامودەزگاكانی حكومەت كەم بكاتەوە، هەروەها هیوای خواست حكومەتی زەیدی بتوانێت كەرتەكانی بەرهەم هێنان بەجووڵە بخات و لە بیروكراتیەت دووریان بخاتەوە.
لەدوایین قسەی بەڕێز حەكیم جەختی كردەوە لەسەر گرنگی كامڵ بوونی نوخبە لەگەڵ دروستكەری بڕیار و گوتیشی ئەوە یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی دیدێكی واقیعی هەبێت بۆ جێبەجێكردنی گونجاو و بەستنەوەی بەرژەوەندییەكانی عیراق بەهەمووان.