سەید حەكیم و سەرۆككۆمار پێویستی یەكخستنی هەوڵەكان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕكابەرییە ئابووری و داراییەكان دووپات دەكەنەوە
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت لەنووسینگەی خۆی لەبەغدا پێشوازی لە فەخامەتی سەرۆككۆمار بەڕێز نەزار ئامیدی كرد لەم دیدارە بیروڕا ئاڵوگۆڕ كرا سەبارەت بە پێشهاتەكانی دۆخی سیاسی عێراق و ئەو ڕكابەرییانەی لەم قۆناغە ڕووبەڕووی دەبێتەوە.
سەماحەتی حەكیم و فەخامەتی سەرۆك داوایان كرد هەموو هەوڵەكان چڕ بكرێنەوە بۆ ئەوەی ئەو ڕكابەرییانە تێپەڕ بكرێن بە تایبەتی لەسەر ئاستی دارایی و ئابووری ڕوونیشكردەوە كە پێویستە سوود لە وانەكانی ئەم قەیرانە ورەبگرین لەپێش هەموویان بەرهەمهێنانی نەوت كە دەبێت زیاتر بكرێت و دەروازەكانی هەناردە كردنیش فرە بكرێت و ئابووری هەمە چەشن بێت و واز لە دەوڵەتی تاكە داهات بهێنین و دووپاتی كردەوەش كە عێراق توانای گەورەی هەیە كە بەهۆیەوە دەتوانێت ئابووریەكی فرە بنیات بنێت بۆ ئەوەی مافەكانی كەسەكان و نەوەكانی داهاتووش بپارێزێت.
دەربارەی كابینەی حكومەت هەردوو جەختیان كردوە لەسەر گرنگی یەكلایی كردنەوەی بژاردەكانی كوتللە سیاسییەكان و پێدانی متمانە بە كەسایەتی كارامە كە توانای هەبیت وەزارەتەكان بەڕێوە ببات و ڕكابەرییەكان بۆ هەلی سەركەوتن بگۆڕێت.
لەكۆتاییدا سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر پێویستی پابەندبوون بە دەستوور و گوتی عێراق نابێت ببیتە دەروازەیەك بۆ هەڕەشەكردن لە ولاتانی دراوسێ و پێویستە عێراق بنەمای كرانەوە بەڕووی هەمووان پەیڕەوی بكات بەپێی بەرژەوەندی خۆی و پاراستنی سەروەری وڵات.