سەید حەكیم: پاڵپشتی فەرمانبەران و جوتیاران و بەڵێندەران پێویستە بۆ بەردەوامبوونی چەرخی ئابووری
لەدەستپێكی سەردانەكەی بۆ پارێزگای بابل، بەڕیز سەماحەتی سەید حەكیم، سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت چاوی كەوت بە كۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكانی هۆزی ئەلجەنابی لەوێ لە میوانخانەی شیخ كامل تەها ئەلجەنابی باسی پەیوەندی مێژوویی نێوان خانەوادەی حەكیم و سەركردەی هۆزەكان كرد لەگەڵ ئەو وێستگە مێژووییانەی بەعێراق تێپەڕ بوو لەگەڵ هەڵوێستی سەركردە نیشتمانییەكان بە باڵادەستكردنی بەرژەوەندی نیشتمانی بەسەر بەرژەوەندی كەسی.
بەڕێزیان ڕوونی کردەوە کە عێراق ڕووبەڕووی ڕكابەریی بەرچاو بووەوە و بەسەریدا زاڵ بووە، کە ئێستا شتێکی ڕابردووە، هەروەها ئاماژەی بەنزیكبوونی کۆتایی هاتنی ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق و ڕزگاربوونی وڵات لە تیرۆر و توانای بەڕێوەبردنی ئاسایشی خۆی کرد و بەڕێزیان باسی ڕێکوپێکی کۆبوونەوەکانی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەتی بە بەڵگەی بوژانەوەی سیاسی زانی و ئاماژەی بەوەدا کە ئەم کۆبوونەوانە بوونەتە ڕۆتینی و باو، لە کاتێکدا پێشتر تەنها بانگهێشتکردنی کۆبوونەوەیەک بە دەستکەوتێکی گەورە دادەنرا کە لە بازنەی عێراقی و نێودەوڵەتیدا باسدەکرا..
بەڕێز سەید حەكیم ئاماژەی بە کێشە ئابوورییەکان کرد کە لە ئەنجامی پەرەسەندنی ناوچەکە و کەمبوونەوەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت دروست بووە، هەروەها جەختی لەسەر پێویستی پشتگیریکردنی کارمەندان و جووتیاران و بەڵێندەران کردەوە و جەختی لەوە کردەوە کە ئەم ئەولەویەتانە زۆر گرنگن بۆ بەردەوامبوونی بزوێنەری ئابووری و دابینکردنی هەلی کار و پێشخستنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان، پێشبینیشی کرد کە قەیرانی ناوچەکە بەم زووانە کۆتایی پێبێت بەهۆی ئەو فشارانەی کە لەسەر ئابووری جیهانی دروستی کردووە، ئاماژەی بەوەشکرد کە ڕكابەری ئابووری بەشداربووە لە دەستنیشانکردنی پسپۆڕێکی ئابووری بۆ سەرکردایەتیکردنی وڵات.
سەماحەتی حەكیم جەختی لە پێویستی بنیاتنانی ئابوورییەکی بەهێز و بەرهەمدار کردەوە لە ڕێگەی پەرەپێدانی کەرتەکانی کشتوکاڵی، پیشەسازی، گەشتیاری، وەبەرهێنان و تەکنەلۆژیای مۆدێرن، ئەمەش ئاماژەیەكە بۆ ئەوەی کە پارێزگای بابل ناوەندی هەموو ئەم دەستپێشخەرییانەیە، سەرمایەی مرۆیی و سەرمایەی فیکری عێراقی بە گرنگترین سەروەت و سامانی وڵات زانی و لەكۆتایشدا سەید حەكیم دازای گەڕانەوەی ئاوارەكانی بۆ ناوچەكانی خۆیان كرد لەگەڵ سفركردنەوەی كێشەكان بۆ ئەوەی سەقامگیری پتە ببێت و ڕێڕەوی گەشەپیدانی ولاتیش باشتر بچەسپێت.