سەید حەكیم: كۆتایی هاتنی شەڕ و پەرەسەندن لە ناوچەكە پێویستە بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەكانی عێراق
سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت پێشوازی لە بەڕێز هادی عامری ئەمینداری ڕێكخراوی بەدر كرد و لەم دیدارە هەردوو لا پیرۆزباییان بە بۆنەی رۆژی سەروەری ئاڵوگۆڕ كرد كە رۆژی كۆتایی هاتنی ئەركی هاوپەیمانان بوو كە بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش ئامادەبوون، لەگەل ئەو شایستانەی پەیوەندی بەوە هەبوو.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە ئەو رۆژە وەك پەیامێكی چاكبوونەوەیە و بەڵننامەیەكە لە ولاتانی هاوپەیمانێتی بەوەی كە عێراق توانای هەیە دۆسێی ئەمنی خۆی بەڕێوە ببات بێ ئەوەی پێویستی بەوانی دیكە هەبێت، ئەوەش خاڵێكی گرنگە بۆ دەستپێكردنی چارەسەری كێشەیچەكی دەرەوەی دەولەت.
سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر گرنگی ڕووبەڕووبوونەوەی ڕكابەرییەكان بە یەكگرتنی زیاتر بەتایبەتی لە ڕووی ڕكابەری ئابووری.
سەبارەت بەدۆخی ناوچەكە، هەردوو لا جەختیان كردەوە كە پێوستە سەقامگیری بۆ ناوچەكە بگەڕێتەوە و شەڕ و پەرەسندنیش بەكۆتا بێت.