سەید حەكیم: چاكسازی دارایی و ئیداری بنەمای پەدی هێنانی سەقامگیری ئابوورییە
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم، سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت پێشوازی لەسەرۆكی دەستەی گشتی چاودێری كردنی داهاتی فیدرالی بەڕێز خاتوون سۆزان عەبدوڵڵا كرد لەگلەەڵ شاندی یاوەری.
.لەم دیدارە باسی گرنگترین ڕكابەرییە داراییەكان و ئابووریەكان كرا كە ئێستا عێراق ڕووبەڕووی بووەتەوە جگە لە ڕێگاكانی تۆكمە كردنی بەڕێوەبردنی ئیدارەی داهاتی فیدرالی بەدادپەروەری لەنێوان سەرجەم كەرتەكان و ئاستەكان.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە گرنگە هەموو ئەركەكان كۆك بن لەسەر پاڵپشتی دەزگاكانی چاودێری و دارایی بۆ ئەوەی ئەركی دەستووری و یاسایی خۆیان بە ئاستێكی باش بەجێبگەیەنن لەگەڵ دروستی خەرج كردن و زیادكردنی داهات بۆ ئەوەی بتوانن ڕكابەرییە ئابووریەكان و قەیڕان ئابووریەكان كۆنترۆڵ بكەن و تیشك بخەنە سەر چاكسازی دارایی و ئیداریبۆ بەدیهێنانی سەقامگیری ئابووری و ڕێگا گرتن لە ناهاوسەنگییە داراییەكان لە بودجەی گشتیدا.
لەلایەن خۆیەوە بەڕێز خاتوون سۆزان عەبدوڵڵا كورتەیەكی لەسەر پلان وبەرنامەكانی دەستەی گشتی پێشكەش كرد كە تێیدا هەوڵی جیدی هەیە بۆ ئەوەی دابەشكردنی داهات و دیاركردنی بە شێوەیەكی دادپەروەرانە بێت.