• سەید حەكیم: هاوسەنگی نیشتمانی و گفتوگۆ و فرەیی ئابووری ڕێڕەون بۆ پتەوكردنی سەقامگیری عێراق و پاراستنی بەرژەوەندییەكان

    2026/ 11 /07 

    سەید حەكیم: هاوسەنگی نیشتمانی و گفتوگۆ و فرەیی ئابووری ڕێڕەون بۆ پتەوكردنی سەقامگیری عێراق و پاراستنی بەرژەوەندییەكان


    لەچوارچێوەی چالاكییەكانی دیوانی بەغدا، سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت چاوی كەوت بە كۆمەڵێك نوخبەی سیاسی و كۆمەلایەتی پێكهاتە جیاجیاكانی عێراق كەوت و لەم دیدارە بەڕێزیان خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە كۆبوونەوەی عێراقییەكان لە بۆنە جیاوازەكاندا بۆ تاوتوێ كردنی خەمی نیشتمانی و ئاڵوگۆڕكردنی بۆچوون لەسەر ڕێرەوەكانی نیشتمان وگوێبیستنی دید و بۆچوون و گەڕان بەدوای چارەسەرییەكان.

    سەماحەتی ڕوونیكردەوە، كە ناوچەكە لەدۆخێكی چاوەڕوانی بۆ شەڕێك تێپەڕدەبێت كە وێرانكەرە و لەدوو شەڕی رابردوو سەختترە و هیچ ڕێكەوتنێك نییە تا چیتر پەرەنەسەنێت، هەروەها ستایشی خۆڕاگری گەلی ئێرانی كرد لەڕووبەڕووبوونەوەی ڕكابەرییەكان، ڕوونیشیكردەوە كە شەڕی سەر ئێران كاریگەری لە هەڵبژاردنەكانی ئەمەریكا و ئیسرائیل كردوە، ئەوە جگە لە كاریگەری لەسەر ئابووری بەو ئەنجامانە، ئەوەش لە هەڵوێستی حكومی لە ولاتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا بەرجەستە بووە.

    بەڕێز حەكیم ڕایگەیاند کە وڵاتانی ناوچەکە بە عێراقیشەوە لە هەوڵی دوورکەوتنەوەن لە شەڕ و گەڕاندنەوەی سەقامگیری و گەڕان بەدوای چارەسەرێکدا کە بتوانێت قبوڵکراو و جێگەی ڕەزامەندی هەموو لایەنەکان بێت.
    .
    بەرێزیان کۆتایی هاتنی ئەرکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق بە پەیامی چاکبوونەوە لەقەلەم دەدات و داوای ناردنی پەیامی دڵنیایی لە نێوان پێکهاتە عێراقییەکان و لابردنی هەموو جۆرەکانی دڵەڕاوکێ لە ڕێگەی هاوکێشەکانەوە کە دڵنیاکەرەوەن بۆ هەمووان، هەروەها جەختی لەسەر دامەزراندنی ئاسایش و هەمیشە ئامادەبوون بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، هەروەها هۆشداریدان لە هەوڵەکانی تیرۆر بۆ سەلماندنی بوونی تیرۆر، و داوای کرد پێشکەوتنی پڕۆژەی مامەڵەکردن لەگەڵ چەک لە دەرەوەی چوارچێوەی دەوڵەت بەپێی خشتە کاتییە ڕێککەوتووەکان، بەو مەرجەی ڕێکارەکە هەموو کەسێک بگرێتەوە بەم وەسفە و دەربڕینی گەشبینی خۆی کە ئەم ئەرکە لە ڕێگەی دیالۆگ و لێکتێگەیشتنەوە تەواو دەبێت..
    .
    سەید حەكیم جەختی لە گرنگی بەڕێوەبردنی بەرژەوەندییەکانی عێراق کردەوە بە پێی بنەمای هاوسەنگی، هاوسەنگی بە چارەنووسی عێراق لە قەڵەمدا، ئەمەش ڕاستییەکە دەبێت هەمووان لەبەرچاوی بگرن. دووپاتی کردەوە کە کێشەکان دەتوانرێت چارەسەر بکرێن هەروەها داوای جیاوازی لە نێوان ئازادی و مافی ڕادەربڕین و پێشێلکردنی تایبەتمەندی کەسانی دیکە دەکات، ڕوونیشیکردەوە کە ئازادی بە مەرجێک پێشێلکردنی ماف و ئازادی و کەرامەتی ئەوانی دیکە نەکات، قبوڵکراوە و گەرەنتی کراوە.

    سەید حەكیم جەختی لەسەر پێویستی هەمەچەشنکردنی ڕێگاکانی هەناردەکردنی نەوت کردەوە، ئەمەش بە پێویستییەکی ستراتیژی لە ڕێگەی تۆڕێکی بۆرییەوە زانی کە نەوتی عێراق بۆ بەندەرەکانی سەر دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور دەگوازێتەوە، داوای پابەندبوون بە تەواوی دەستوور دەکات بەبێ جیاوازی، بەو پێیەی بۆ پاراستنی بەرژەوەندی هەمووان نووسراوە.
    هەروەها جەختی لە گرنگی قبوڵکردنی لێکدانەوەی دەسەڵاتی کارامە کرد لە حاڵەتی ناکۆکی لە کاتی تێگەیشتن لە ماددە و بڕگەکانی دەستوور، جگە لەوەش بانگەشەى بۆ زیادکردنى ماددە دەستورییەکان و دەرکردنى یاساى ستراتیجى گرنگ، وەک ئەوانەی پەیوەستن بە نەوت و گاز و ئەنجوومەنى فیدراڵەوە، جەختى لە گرنگی کەڵک وەرگرتن لەو یاسایە چارەنووسسازانە بۆ پتەوکردنى یەکگرتوویی عێراق کردەوە.
    .
    . بەڕێز حەکیم ڕوونیکردەوە کە سیستەمی پەرلەمانی داوا لە فڕاكسیۆنەكان پەرلەمانییەکان دەکات پەیوەندییەکی گرنگ لەگەڵ هەموو لایەک بپارێزن، لەڕێگەیەوە ڕۆڵ و نفوزی بلۆکەکە گەورەتر دەبێت، ناوبراو ستایشی کرانەوەی عێراقی کرد بەرامبەر ژینگەی ناوچەیی و هەوڵەکانی بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە، داواشی کرد لە کاتی دانانی ئەولەویەت و خواستەکان بۆ دەوڵەتی عێراق، ڕووداوە ناوچەییەکان لەبەرچاو بگیرێت.
    .
    . بەڕێز حەکیم جەختی لە گرنگی لامەرکەزی وەک مافێکی دەستووری کردەوە، هۆشداری دا لە خواستەکانی کۆنترۆڵکردن و خراپ بەڕێوەبردنی ناوخۆیی کە بووەتە هۆی وەرینی ئەم پرەنسیپە، پاڵپشتی خۆی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ناوخۆیی لە وادەی خۆیدا دووپات کردەوە و ڕوونی کردەوە کە دەستوور بنەمای جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان و سەربەخۆیی هەر لقێکی حکوومەت دەپارێزێت و داوای قبوڵکردنی پرۆسەی دیموکراسیشی کرد.
    سەید حەكیم باسی لە گرنگیدانی حکومەت کرد بە بابەتی زیادكردنی داهات، بەتایبەتی لەم ماوەیەدا کە کەمیی دارایی و دابەزینی داهاتە، ناوبراو داوای کرد چارەسەری کێشەکانی نێوان حکومەتی ناوەند و هەرێمی کوردستان بکرێت، هەروەها متمانەی خۆی بە حیکمەتی سەرکردایەتی هەرێمی کوردستان بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەکان دەربڕی و ڕایگەیاند کە سەقامگیری کوردستانی عێراق بۆ سەقامگیری عێراق بە گشتی زۆر گرنگە، هەروەها داوای هێوری و نەرمی کرد بۆ کەمکردنەوەی خاڵە ناکۆکییەکانی نێوان هەموو لایەنەکان.

    لەكۆتاییدا سەید حەكیم جەختی لە گرنگی چارەسەرکردنی قەیرانی کۆمەڵایەتی و ڕووبەڕووبوونەوەی هەر قسەیەکی توند و ڕەگەزپەرستانە کردەوە کە لەسەر بنەمای تائیفی یان نەتەوەیی بێت و داوای هاوسەنگی لە نێوان پاراستنی ئازادییەکان و بە تاوانبارکردنی هاندان کرد...

    Related News