سەید حەكیم بەهێزی بنەمای هاوسەنگی و ناوەندگیری هێزە بۆ عێراق و سەرچاوەی یەكپارچەیی و سەقامگیرییە
بەڕیز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت و سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بەكۆمەڵێك لە كادیران وسەركردەكانی ڕێكخستنەكانی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لە ناوچەی بەیاعی بەغدای پایتەخت، لەم دیدارە سەید حەكیم گوتی پێویستە كاركردن لەپێناوی پرۆژەكە بێت و كارەكانیش بە پوختەیی لە پێناو خودای گەورە بێت و شایەنی قوربانی و هیلاكی بێت، هەروەها ئاماژەی بۆ ڕووداوەكانی ناوچەكە و لێكەوتەكانی ئەو دۆخە كردەوە.
سەماحەتی پڕۆژەی ڕەوتی حیكمەی بە پرۆژەی ناوەندگیری و هاوسەنگی وەسفكرد و بە چارەسەری هەموو پەیڕانەكانی ولاتی دانا بۆ گۆڕین بۆ قۆناغی بەیەكەوەژیان و گەشەپێدانی ئابووری، ڕوونیشیكردەوە كە پرۆژەی هاوسەنگی هەموو مەزهەب و پیكهاتەكان و نەتەوەكان كۆدەكاتەوە و دووپاتی دەكاتەوە كە هێزی بنەمای هاوسەنگی و ناوەندگیری هێزێكە بۆ عێراق و داواشی كرد ئۆقرە بگرن لەسەر ئەو بەڵایە و كاری هاریكاری بكەن و بۆ ئەم بەڵایە ئامادەكاری بكەن.
سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر پێویستی جیاكردنەوەی مرۆڤی بە ورە لەگەڵ ئەوانی دیكە و پارەداركردنی و پاڵپشتی كردنی لەپێناو خودای گەورە و داواشی كرد ئەركی زیاتر بكێشن بۆ ئەوەی پرۆژەی حیكمە و هەڵوێستی سیاسی بناسێنن،هەروەها شانازی بە ناسنامەی ڕەوتەكە بكەن، داواشی كرد جیاكاری لەنێوان جۆرەكانی ڕەوتی حیكمە بكەن لەوانەی بەئامانج گیراون لەگەڵ ئەوانەی خاوەن ئیجیندای زیان بەخشن لەگەڵ ئەوانەش كە پاڵپشتنە و خۆشەویستیان هەیە، بۆیە دەبێت گوتاری هەر كۆمەڵەیەك لەوانە جیاواز بێت.