• لە دیوانەكانی نەجەفی ئەشرەف .. سەماحەتی حەكیم پاڵپشتی خۆی بۆ حكومەتی سوودانی دووپات دەكاتەوە و داوای پەیوەندی دوو قۆڵی لەكەڵ ولاتانی هاوپەیمانێتی دەكات دوای ئەوەی ئەركیان تەواو دەبێت

    2024/ 03 /18 

    لە دیوانەكانی نەجەفی ئەشرەف .. سەماحەتی حەكیم پاڵپشتی خۆی بۆ حكومەتی سوودانی دووپات دەكاتەوە و داوای پەیوەندی دوو قۆڵی لەكەڵ ولاتانی هاوپەیمانێتی دەكات دوای ئەوەی ئەركیان تەواو دەبێت

    لەپارێزگای نەجەفی ئەشرەف، بەڕیز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی  لە رۆژی 2924-17-3 سەردانی هەندێك لە دیوانەكان و ئەنجومەنەكانی كرد و چاوی بە شێخ و پیاوە دیارەكان كەوت، بەڕێزیان لەم سەردانەدا چوونە دیوانی حاجی عەمار شەمسە و دیوانی شێخ سەلام شربه و دیوانی حاجی بەدر دۆش و سوپاسی گەرمی پێشوازی لێكردن و لەگەڵ ئەوان باسی لە دۆخی سیاسی عێراق و ناوچەكەی كرد.
    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە گرنگە سەقامگیری بەدی هاتوو لە ڕووەكانی سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئەمنی بە پارێزراوی بمێنێتەوە و هەروەها باسی لە شێوەی ئەو هەموو قوربانییانە كرد كە عێراقییەكان بەهەموو توێژو پێكهاتەكان لەم پێناوە پێشكەشیان كردوە و پاڵپشتی خۆی بۆ حكومەتی بەڕێز سودانی لەپێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و بەدی هێنانی گەشەپێدان و چاككردنی بواری ئابووری كرد.
    سەمتحەتی ڕوونیشی كردەوە كە سەردانی چلەی ئیمام حوسێن (سڵاوی لێبێت) گرنگی خۆی هەیە لەبەر ئەوەی دەبێتە بەیكگەیشتنێكی جیهانی بۆشێونكەوتوانی ئەهلی بەیت كە هەهوو ناوێكی تێدا دەتوێتەوە، بۆیە پێویستە باشترین خزمەتگوزاری پێشكەش بە سەردانیكەرانی بەڕێز بكرێت بەتایبەتی گەر بزانین كە نەجەفی ئەشرەف دەروازەیەكی گرنگە بۆ یەكگرتنی میوان و سەردانیكەران و دەرپەڕینیان بۆ كەربلا.

    سەماحەتی جەختیشی كردەوە لەسەر سەركەوتنی ئەنجومەنەكانی پارێزگاكان بۆ ئەوەی شیوەی دۆخە بگۆڕن و داوای كرد تیشك بخەنە سەر كەیسە ستراتیژی وگرنگەكان و واز لە چارەسەری كاتی و پینەكردن بهێنن، هەروەها داوای كرد كار بكەن بە رۆحی یەك تیم لە نێوان پارێزگاكان و ئەنجومەنی پارێزگاكان.
    سەبارەت بە پەیوەندی بە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە ئەوە بەرپرسیارێتی حكومەتە و داوای كرد هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بە پەیوەندی دوو قۆڵی لەگەڵ ولاتانی هاوپەیمانێتیەكە بگۆڕدرێت و پەیوەندییەكانیش لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش و پاراستنی سەروەری عێراق بێت.
    لەقەیڕانی غەزە سەماحەتی بەرپرسیارێتی ڕووداوەكانی خستە ئەستۆی كۆمەلگای نێودەوڵەتی و گوتی بێ دەنگی  ئەوان لەبەرامبەر ئەو تاوانە دڕندانە و كۆمەڵ كوژیەی بەرامبەر گەلێكی سڤیل ئەنجام دەدرێت بێ واتایە، داواشی كرد شەڕ بوەستێنرێت و یارمەتی مرۆیی بۆ ناوچەكە دابین بكرێت و ئاواركانیش بگەڕێنەوە شارەكەش ئاوەدان بكرێتەوە.

    Related News