سەماحەتی حەكیم: هاوسەنگی نێوان بەرژەوەندی نیشتمانی و هاوپەیمانێتی هەرێمی پێویستە بۆ بەدی هێنانی سەقامگیری عێراق
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لە میانەی دیداری ڕێكخراوی مەوجە بۆ مافی مرۆڤ لە نەجەفی ئەشرەف دووپاتی لەسەر رۆڵی مەرجەعیە كردەوە لە ڕێ پیشاندانی ڕای گشتی بەهۆی ئامۆژگارییەكانی و دیاریكردنی ڕێگای دروست، ئاماژەشی كرد كە لە بەیانی ئەم دواییەی ڕاوبۆچوونەكانی دووپات كردوە لەڕێگەی گوتار و بەیانات و هەندێكجاریش لەڕێگەی وەسیەتكردن كە لە دیدارە تایبەتەكان دەكرێت لەوانە لەگەڵ نوێنەری نەتەوە یەكگرتوەكان.
سەماحەتی حەكیم جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی دۆخی وڵات بەرەو باشتر دەڕوات لەسەر هەموو ئاستەكاندا، ئەو باشبوونەش تا ئێستا لە ئاستی پێویست نییە، گوتیشی هەر چەكێك لە دەرەوەی چوارچیوەی دەزڵەت بێت واتای ئەوەیە دەرەوەی دەوڵەتە و شەڕی لەگەڵ دەكرێت لەبەر ئەوەی تەنها دەوڵەت مافی پاوانكردنی چەكی هەیە.
هەروەها ئاماژەی بۆ هاوپەیمانێتی عێراقی لەگەڵ كەیسەكانی ناوچەكە كرد و دووپاتی كردەوە كە بەرژەوەندی نیشتمانی هەمیشە بنەمای ئەو هاوپەیمانێتییە، هەروەها دووپاتی كردەوە كە هاوسەنگی نێوان پالثشتی كردنی كەیسەكتنی ناوچەكە و پارستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی نیشتمانی عێراق گرنگی گەورەی هەیە.
سەبارت بە هەڵبژاردنەكان، حەكیم ڕوونیكردەوە كە بەرەو درێژكردنەوەی كاری ئەنجومەنی ڕێپێدەرانی كۆمۆسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان دەچن لەبەر ئاستی باشیان لە هەلبژاردنەكتنی ئەم دواییە، ئەو هەنگاوەش لەگەڵ خواستی شەقامی عێراقی دایە بۆ سەقامگیری لایەنی هەڵبژاردنەكان، گوتیشی ئەو تەباییە لەسەر گۆڕینی یاسای هەڵبژاردنەكان هەیە لەو ساتە لە ئارادا نییە، بەلام بانگەشە بۆ پالپشتی كردنی هەیە كە بەشیوەیەك بێت هاوسەنگی نێوان كورسی و دەنگەكان دروست بكات.
سەماحەتی حەكیم دووپاتی كردەوە كە گرنگە ڕكابەری سیاسی لە پرۆسەی دیموكراتی هەبێت لەگەڵ دووپاتكردنەوە لەسەر ئەوەی دیموكراتیەت تەنها شێوەیەیی دەبێت بەبێ ئەو ڕكابەرییە، هەروەها هۆشداری دا لەسەر پێشهاتەكانی ناوچەكە و بانگەش ی بۆ یەكێتی نیشتمانی و ئاگاداربوون لە لادان لەدەست دەرچوون كرد لەگەڵ گرنگی ئازادی دەربڕین بەەرجی ئەوەی دوور بێت لە بە ئامانج كردنی ڕاستەوخۆ.
هەروەها جەختیی كردەوە لەسەر بەیاساكردنی پێوەركانی مافی مرۆڤ لە شارە پیرۆزەكان و بەرپرسیارێتی خستە سەر ئەستۆی ئەجومەنی پارێزگای نەجەف كە دەبێت كار لەسەر دانانی ئەم پێوەرانە بكات و باگەشەی بۆ پێدانی رۆلی زیاتر بە ئافرەتی عیراقی لەكۆمەڵگادا كرد.
سەماحەتی حەكیم داواشی كرد سیستەمی بانكی چاك بكرێت و پالپشتی ڕۆشەنبیری ئاڵوگۆڕی دراوی بكریت، هەروەها جەختی كردەوە لەسەر پالپشتی پارێزگا عێراقییەكان بۆ بەدی هێنانی گۆڕنكاری ئەرێنی بەشیوەیەك كە پەیتا پەیتا بەرەو باشتر بڕوات، هەروەها جەختی لەسەر پێویستی دادگایی كردنی ئاشكرای گەندەڵە گەورەكان كرد، ئاماژەشی كرد كە بەرزبوونەوە لە بەرهەم هێنانی وزەی كارەبایی كرد وێرای ئەوەی ڕكابەری زۆرمان لەبەردەمە لەڕووی دابین كردنی غاز، گوتیشی هەنگاوی باش نراوە بۆ بەرهەم هێنانی غازی نیشتمانی.
لەكۆتایشدا سەماحەتی عەمار حەكیم بانگەشەی بۆ بەردەوام بوون لە بنیاتنان و پەرەپێدان و كرد كە بەشێوەیەك بێت خواستەكانی گەلی عێراق لە داهاتوو بەدی بهێنێت.