• سەماحەتی حەكیم لەگەڵ حەسانی دۆخی سیاسی عیراق و ناوچەكە تاوتوێ دەكات

    2025/ 02 /13 

    سەماحەتی حەكیم لەگەڵ حەسانی دۆخی سیاسی عیراق و ناوچەكە تاوتوێ دەكات

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پێشوازی لە بەڕیو محەمەد ئەلحەسانی كرد كە نوێنەری ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكانە لە عێراق لەم دیدارە باس لە پێشهاتەكانی دۆخی سیاسی عێراق و ناوچەكە كرا، هەروەها باسی رۆڵی ڕێكخراوەكە لە پالپشتی عێراق كرا.
    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە ئەوەی لە عیراق بەدی هاتوە لە سەقامگیری لەسەر ئاستی سیاسی و ئابووری و ئەمنی كۆمەلایەتی بەهۆی قوربانی و خوێنی عیراقییەكان بەیارمەتی دۆستەكان هەروەها بەرپرسیارێتی ئەوەی خستە سەر هەمووان بۆ پارێزگاری كردن لەو سەقامگیرییەی هەیە و كاركردن لەسەر ئەوەی ببێتە سەقامگیری هەمیشەیی.
    سەماحەتی ئاماژەی كرد كە پێویستە پالپشتی حكومەت بكرێت لە ڕێرەوی خزمەتگوزاری و گەشەپدان و دووپاتی كردەوە كە عێراق هەنگاوی باشی ناوە لە ڕێرەوی خزمەتگوزاری و كردنەوەی پرۆژەكان.

    سەماحەتی داوای كرد یەكڕیزی و یەك هەڵوێستی و یەكگرتنی نیشتمانی هەبێت، دووپاتیشی كردەوە كە پێویستە ئیدارەی دەوڵەت ببێتە بەڵگەیەك بۆ ئەوە، هەروەها جەختی لەسەر گرنگی ئامادەباشی ئەمنی و سەربازی كرد بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕكابەرییەكان.

    Related News