سەماحەتی حەكیم لە كۆنگرەی وەرزی دووەمی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی پرۆژەی ناوەندگیری و پتەوكردنیی سەقامگیری نیشتمانی دووپات دەكاتەوە
بەڕێز عەمار حەكیم، سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پیرۆزبایی لە ئامادەبووان كرد لە كۆنگرەی وەرزی دووەمی دەستەی گشتی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی بەبۆنەی لەدایكبوونی ئیمامی زمان (خوا كاری ئاسان بكات ) لەگەڵ باسكردنی یادی ڕاپەڕینە شەعبانییە پیرۆزەكە و دووپاتی كردەوە كە گرنگە ئامادەكاری بۆ مانگی ڕەمەزانی پیرۆز هەبێت و لە ڕێگەی نزیكبوونەووە لە خوای گەورە لەبەر ئەوەی مانگی پیرۆز مانگی كار و نزاكردنە.
سەماحەتی باسی ئەو ڕووداوانەی كرد كە لە 7 ی ئۆكتۆبەری ڕابردوو بەسەر ناوچەكە هات و باسی رۆڵی گەورەی كۆنگرەی (ئافاقی دوارۆژی سەر بە ئهلی بەیت)ی كرد (سڵاویان لێ بێت) لەگەڵ هەموو كۆمەڵەكانی ئەهلی بەیت لە سەرتاپای جیهاندا، ئاماژەشی كرد كە ئەو دیدارانە دەبێتە هۆكاری ئەوەی ئینتیما و دڵسۆزی بۆ نیشتمان زیاد دەكات، لەگەڵ دووپاتكردنەوە لەسەر ئەوەی بەرژەوەندی گەلەكان دەبێت لە چوارچێوەی بڕوای هاوبەشیان بێت.
سماحەتی حەكیم دووپاتی كردەوە كە ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی كۆلەكەیەكی سەرەكی سیستەمی سیاسی عێراقییە و كاریگەری ناوخۆیی و هەرێمی و دەرەكی هەیە، گوتیشی ڕەوتەكە تەنها لەسەر ڕەوتی سیاسی بەند نییە، بەڵكو ڕۆڵی ڕەوت حیكمەی نیشتنانی لە سەرپەرشتی كردنی هەموو پێكهاتەكانی عیراق لەپارێزگا جیاجیاكانی عێراقدا.
سەبارەت بەدۆخی عیراقی سەماحەتی حەكیم ئاماژەی كرد كەە كۆمەڵگەی عێراقی لە دۆخێكی چاكبوونەوە دایە، ئەو سەقامگیریەش كە هەیە بەهۆی بنەمای ناوەندگیری و هاوسەنگی بووە كە عێراق پەیڕەوی كردوە و وێرا ئەم سەركەوتنەش دووپاتی كردەوە كە پێویستە ڕووبەڕووی ئەو ڕكابەرییانە ببینەوە كە ئێستا لە كۆمەڵگا هەن، وەك ڕێژەی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر و بەرزی ڕێژەی جیابوونەوە(تەڵاق) گوتیشی بەرپرسیارێتی هەمووانە كە سەقامگیری ئێستا بۆ سەقامگیری هەمیشەیی بگۆردرێت.
بەڕێز حەكیم بە باشی زانی پڕۆژەی نیشتمانی پەیڕەو بكرێت و بەرژەوەندی گشتی بەسەر بەرژەوەندی تایبەت زاڵ بكرێت، جەختیشی كردەوە لەسەر پێویست پتەوكردنی یەكگترنی نیشتمانی و ڕەتكردنەوەی تایفیەت و پابەند بوون بە پەیڕەویكردنی یاسا و پڕۆگرامی دەوڵەت لەگەڵ كرانەوە بەڕووی هەمووان لە نێو گەورەترین پێكهاتە و تەواوی پێكهاتەكانی دیكەشدا.
سەماحەتی گوتیشی گرنگە پاڵپشتی كەیسە هەرێمییەكان بكرێت لەڕووی سیاسی و میدیایی دووپاتیشی كردەوە كە گرنگە تەكنەلۆژیا لە پێشینە نیشتمانییەكان بێت و گوتیشی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی پشت بە بەها و بنەماكان دەبەستێت لەگەڵ نەرمی لە مامەڵە كردن لەگەڵ پێشهاتەكاندا.
لەكۆتایی گوتەكەی سەماحەتی حەكیم هۆشداری دا لەسەر ئێنێرجی نەرێنی و داوای كرد شێوازی تازەی كاركردن بدۆزنەوە، لەگەڵ پتەوكردنی پەیوەندی كۆمەلایەتی و میدیایی و ناساندنی نەوەكان بە ڕەوتی حیكمە و مێژووی دێرینی.