• سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە شاندی یەكێتی میدیاكارانی كەنداو دەكات و گرنگی پتەوكردنی پەیوەندییە میدیاییەكانی نێوان عێراق و وڵاتانی كەندتو دووپات كردەوە

    2025/ 02 /22 

    سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە شاندی یەكێتی میدیاكارانی كەنداو دەكات و گرنگی پتەوكردنی پەیوەندییە میدیاییەكانی نێوان عێراق و وڵاتانی كەندتو دووپات كردەوە

    بەڕێز عەمار حەكیم، سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پێشوازی لە شاندێكی میدیاكارانی كەنداو كرد لەوانەی بەشدارییان لە كۆنگرەی یەكێتی گشتی میدیای كەنداو لە خولی یەكەم كردبوو.

    لەم دیدارە سەماحەتی دووپاتی كردەوە لە گوتەیەكدا كە لە كۆنگرەكە گوتی، لەوێ ڕوونیكردنەوە كە عێراق زۆر جیاوازە لەوەی كە هەندێك كەناڵی ئاسمانی و میدیاكان باسی لێوە دەكەن، دووپاتیشی كردەوە كە ئەوە هەنگاوێكی گرنگە بۆ ئەوەی پەیوەندی عێراق و وڵاتانی عەرەبی و كەنداو بەهێزتر ببێت.

    بەڕێز حەكیم ئاماژەی بە پێویستی ئەوە كرد كە میدیاكان بابەتی جێی بایەخی هاوبەشن لە نێوان عێراق و وڵاتانی كەنداو و ڕوونیشی كردەوە كە ڕكابەرییەكان كە ڕووبەڕووی كۆمەڵگای ئێمە دەبێتەوە تەنها دەرەكی نییە، بەڵكو ڕكابەری ناوخۆییش هەیە كە پێویستە میدیاكان رۆڵی گرنگی تێدا بگێڕن بۆ ئەوەی چارەسەری بكەن، گوتیشی دروستی گوتاری میدیایی پێویستی بەوەیە زیاتر ئەو جۆرە كێشانە چارەسەر بكات.

    بەڕێزیان دووپاتی كردەوە كە عێراق هەمیشە بەرامبەر دەوروبەری عەرەبی و هەرێمی و نێودەوڵەتی بەكراوەیی دەمێنێتەوە، هەروەها هەوڵ دەدات پەیوەندی باشی لەگەڵ هەمووان هەبێت، لەگەڵ پاراستنی شكۆی نیشتمانی لەسەر وڵات، هەروەها ستایشی پاڵەوانێتی 25 ی كەنداوی كرد، كە كاریگەری باشی لەسەر دەروونی میوانان و خاوەن میواندارێتیش جێهێشت،. گوتیشی ئەوە پەیوەندی عێراقی لەگەڵ وڵاتانی كەنداوی پتەوتر كرد.

    Related News