• سەماحەتی حەكیم.. كەرادە وێستگەیەكی گرنگ بوو لە كاروانی ڕووناكی ئیسلامی تێیدا سەدان ڕوونكابیر لە بواری زانستی و رۆشەنبیریدا

    2024/ 04 /06 

    سەماحەتی حەكیم.. كەرادە وێستگەیەكی گرنگ بوو لە كاروانی ڕووناكی ئیسلامی تێیدا سەدان ڕوونكابیر لە بواری زانستی و رۆشەنبیریدا

    لەمیانەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی  چاوی كەوت بە كۆمەڵێك شێخ و پیاوە چاكەكانی ناوچەی كەڕادەی ڕۆژهەڵات لە حوسێنیەی عەبدی ڕەسوول عەلی، پیرۆزبایی دوایین رۆژەكانی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزی لێكردن و داوای لەهەمووان كرد بەبەزەیی بن و لە ئاگر دوور بكەون.

    سەماحەتی باسی ئەو پەیوەندییەی كرد كە لەڕووی وێستگە مێژووییەكان لەگەڵ ئەوان كۆیكردوونەتەوە و ستایشی ئەو خانەوادانەی كرد لە پێشووتر ڕووبەڕووی دیكتاتۆریەت بوونەوە و لە قۆناغی بنیاتنانەوەی عێراقی تازە بكات، دووپاتیشی كردەوە كە كەرادە وێستگەیەكی گرنگە لە ڕووناكبیری ئیسلامی و تێیدا سەدان ڕوناكبیر و عەلەم لە كاروانی زانستی  و ڕۆشەنبیری هەڵكەوتوون.

    سەماحەتی ڕوونیكردەوە كە مێژووی عێراق و كاریگەری وای لێكردوە ببێتە هۆی بە ئامانجكردنی لەڕێگەی ئەو تەقینەوانە لەوانە تەقینەوەی كەڕادە كە لەم چەند رۆژە ڕوویدا.


    هەروەها ڕوونیشی كردەوە كە عێراق چەندین ڕكابەری بردوەتە سەر كە بووەتە هۆكاری ئەوەی عێراق لەبەر چاوی خەڵكانی دیكە بەشێوەیەكی جیاواز دەركەوێت، جیاواز لە دیدی خەڵكەكە كە هەموو وردەكارییەكان دەزانن.

    هەروەها سەماحەتی یادەوەری رۆژی قودس و مەینەتییەكانی خەڵكی غەزەی خستە ڕوو، ئاماژەشی كرد كە ئەو مەینەتییە بەم زووانە بۆ چیرۆكی سەركەوتن بۆ گەلی غەزە دەگۆڕێت.

    Related News