• سەماحەتی حەكیم لەگەڵ شێخەكتنی بەنی تەمیم لە دیالا سروشتی پارێزگاكە و پرۆژەكتنی گەشەپێدان ئو ئاوەدان كردنەوە تاوتوێ دەكات

    2024/ 07 /14 

    سەماحەتی حەكیم لەگەڵ شێخەكتنی بەنی تەمیم لە دیالا سروشتی پارێزگاكە و پرۆژەكتنی گەشەپێدان ئو ئاوەدان كردنەوە تاوتوێ دەكات

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بە كۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكانی هۆزی بەنی تەمیم لە پارێزگای دیالا، لەم دیدارە بیروڕا سەبارەت بە سروشتی شارەكە و چۆنیەتی باشكردنی كرا، سەماحەتی گوتی دیالا پارێزگای فرەییە و پێویست پارێزگاری لەو فرەییە بكرێت و بەڕاست ودروستی بەڕێوە ببرێت، دووپاتیشی كردەوە كە پێشكەش كردنی خزمەتگوزاری و جووڵاندنی چەرخی ئاوەدان كردنەوە و گەشەپێدان لە پارێزگاكە گرنگە و دەبێت پەلە لە هەڵبژاردن و یەكلایی كردنەوەی حكومەتی خۆجێی پارێزگاكە بكەن.
    سەماحەتی ستایشی ئەرك و كۆششی هۆزەكانی دیالای كرد لە چەسپاندنی ئەمن و ئاسایش و تێكشاندنی تیرۆر و تۆقاندن، داواشی كرد وەبەرهێنان بكرێت بۆ ئەوەی پەرە بە تواناكانی پارێزگاكە لە ڕووی كشتوكاڵی و پیشەسازی و گەشتیاری و هەتا نەوتیش بدرێت،دووپاتیشی كردەوە كە دەبێت پارێزگاكان دەستەڵاتی خۆیان پێ بدرێتەوە، گوتیشی نا مەركەزیەت ئێستا بنەمایەكی دەستوورییە و دەبێت پارێزگاری لێ بكەین.

    Related News