• سەماحەتی حەكیم ستایشی بنەمای ناوەندگیری و بێ لایەنی و كرانەوەی عێراق لە دەوروبەری هەرێمی و نێودەوڵەتی دەكات

    2024/ 07 /14 

    سەماحەتی حەكیم ستایشی بنەمای ناوەندگیری و بێ لایەنی و كرانەوەی عێراق لە دەوروبەری هەرێمی و نێودەوڵەتی دەكات

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بە بە شاندێكی دیدی نیشتمانی (التجمع الوطني)كەوت و لەم دیدارەدا باسی پێشهاتی سیاسی و سروشتی لاوان لە وڵاتدا كرا.

    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە گرنگە توانای لاوان بقۆسترێتەوە بۆ ئەوەی چەرخی بنیات نان و ئاوەدان كردنەوە بەجووڵە بكەوێت و ڕووبەڕووی ئەو ڕكابەرییانە ببینەوە كە دووچاری توێژی لاوان دەبێتەوە، داواشی كرد گوتاری تایبەت بە لاوان نوێ بكرێتەوە و ڕوونیشی كردەوە كە گرنگە ڕاهێنان و پەرەپێدان هەبێت، گوتیشی لاوان بنچینەی سەرەكین بۆ بە جووڵە خستنی كەرتەكانی بەرهەمهێنان لە وڵاتدا وەك كشتوكاڵ وبازرگانی و وەبەرهێنان وتەكنەلۆژیای تازە.

    سەماحەتی حەكیم داواشی كرد كەشو هەوایەكی ئەرێنی و گەشبینی لە كۆمەڵگا بڵاوبكرێتەوە و ڕوونیشی كردەوە كە گرنگە هەڵوەستە لەسەر دەستكەوتەكان بكرێت و گوتیشی ئەو سەقامگیرییەی لەسەر ئاستەكانی سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئەمنی دەستبەركراوە بەهۆی قوربانی عێراقییەكان هاتوەتە دی، جەختیشی كردەوە كە گرنگە كرانەوەی عێراق بەرووی دەوروبەری هەرێمی و نێودەوڵەتی بەردەوامی هەبێت و دەست بە بنەمای ناوەندگیری و بێ لایەنی بگیرێت.

    Related News