• سەماحەتی حەكیم بۆ وەزیری ناوخۆی كوێتی.. دڵخۆشین بەمیوانداری كردنی عێراق بۆ برا عەرەبەكانی

    2024/ 07 /23 

    سەماحەتی حەكیم بۆ وەزیری ناوخۆی كوێتی.. دڵخۆشین بەمیوانداری كردنی عێراق بۆ برا عەرەبەكانی

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی  پێشوازی لە بەڕێز فەهد ئەلیوسف جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی كوێت و وەزیری ناوخۆی كوێتی لە بەغدا كرد، لەم دیدارە سەماحەتی بەخێرهاتنی بەرێزشێخ فەهر ئەلیوسف سعوود ئەلسەباحی كرد و بەگرنگی زانی كە سەردانەكانی لەم شێوەیە بەبەردەوامی ئاڵوگۆر بكرێت و لە كۆڕ و كۆبوونەوەكانیش ئامادەییان هەبێت، هەروەها جەختی كردەوە لەسەر گرنگی دیدی هاوبەش لەسەر نەهێشتنی ئافاتی مادەی هۆشبەر كە ناوچەكەی تەنیوەتەوە و بەپێویستی زانی لاوان لەو شتانە بپارێزرێن.
    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە عێراق لە دۆخێكی سەقامگیری ئەمنی و سیاسی دایە و ئێستاش بەهۆی ئەوە بووەتە وەركشۆپێكی گەورەی پڕۆژەكان لە بواری ژێرخان و كەرتی بەرهەمهێنان و زۆر بواری دیكە و خۆشحاڵی دەربڕی بە میوانداری كردنی عێراق بۆ برا عەرەبەكانی.

    سەماحەتی ڕوونیكردەوە كە كوێت وڵاتێكی دراوسێ و برایەكی ئازیزە و لەگەڵ عێراق لە پەیوەندییەكی بەتین دایە، داواشی كرد پەنا بۆ  گفتوگۆ كردن و لێك تێگەیشتن ببرێت بۆ ئەوەی هەموو كێشە هەڵپەسڕدراوەكان چارەسەر بكرێن، گوتیشی هەڵوێستە شەرەفمەندانەكتانی كوێت سەبارەت بە كەیسی فەلەستین بەرز دەنرخێنین، هەروەها گوتی ئەو شەڕەی غەزە شەڕی جینۆساید و كۆمەڵ كوژی گەلی فەلەستینە و هیچ بەرهەڵستیەكیش بۆ وەستاندنی ئیسرائیل لە ئارادا نییە، بۆیە ئەو بەرپرسیارێتیە دەكەوێتە ئەستۆی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كە بەرامبەر ئەو قەیڕانە هەڵوێستی توندی نییە.

    Related News