سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە پارێزگاری كەركووك و شاندی یاوەری دەكات و دووپات دەكاتەوە كە سەركەوتنی كەركووك سەركەوتنی هەموو عێراقە
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پێشوازی لە بەڕێز ڕێبوار تەها پارێزگاری كەركووك و هەردو جێگرەكەی و چەند كادیرێكی پێشكەوتووی پارێزگاكە كرد، سەماحەتی دووپاتی كردەوە كەكەركووك عێراقێكی بچووكراوەیە و سەركەوتنی كەركووك ەاتای سەركەوتنی هەموو عیراقە، هەروەها گوتیشی گرنگە حكومەتی ناوخۆیی باوەش بۆ هەمووان بكاتەوە و قەزا و ناحیەكانیش دەبێت هەمان بایەخی شارەكانیان پێ بدرێت.
سەماحەتی حەكیم جەختی لەسەر ئەو كرانەوەیە كرد كە سەرجەم هێزە سیاسی و كۆمەڵایەتی شارەكە بەخۆیەوە بینیوە و داوای كرد پەیوەندی مەیدانی بە رۆڵەكانی كەركووك لە هەموو پێكهاتەكان هەبێت و گوتیشی حكومەتی خۆجێی حكومەتی خزمەتگوزارییە و پێویستە ئەوانەی ڕەخنە لە بەڕێوەبردنی دەگرن، ئەو فەلسەفەیە جێگیر بكەن و بیگۆڕن بۆ ڕۆشەنبیری و كەلتوورێك كە سوودی گشتی بۆ ئەو قۆناغە و قۆناغەكانی داهاتووش هەبێت.