سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە دەوڵەتی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران كرد و باسی پێشهاتە سیاسی و خزمەتگوزاری كرد
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پێشوازی لە دەوڵەتی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بەڕیز (محەمەد شیاع سوودانی) كرد، لەم دیدارە باس لە پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق و ناوچەكە كرا لەگەڵ تاوتوێ كردنی ئەركەكانی حكومەت لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و پتەوكردنی سەقامگیری.
سەماحەتی ستایشی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان كرد كە حكومەت لەم دوو رۆژە پێی هەڵساوە و جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی كە ڕۆڵی گەورەی دەبێت لە گێرانەوەی متمانەی شەقام بە سیستەمی سیاسی و دەزگای جێبەجێكراوی دەوڵەت.
سەماحەتی دووپاتی كردووە كە پێویستە پارێزگاری لەسەقامگیری و پێشخستنی ئەو سەقامگیرییە بكرێت لەسەر ئاستەكانی سیاسی و ئەمنی و كۆمەڵایەتی و ئاماژەی كرد كە ئەوە بەرپرسیارێتی هەمووانە لە هێزە سیاسییەكان و سەركردە سیاسی و كۆمەڵایەتییەكانیش كە دەبێت كار لەسەر ئەوە بكەن.
لەمیانەی تاتوێكردنی دۆخی هەرێمی سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە پێویستە بوار بە گەلی سووریا بدرێت بۆ ئەوەی خۆی وڵاتەكەی بەڕێوە ببات و دەستووری بنووسێتەوە بە مەرجێك سەروەری سووریا پارێزراو بێت و پارێزگاری لە فرەیی بكرێت.
لەكۆتایی دیدارەكە، سەماحەتی حەكیم جەختی كردووە لەسەر بەردەوامبوونی ئامادەباشی ئەمنی و سەربازی و خەستكردنی كردەی دەستپێشخەری دژی پاشماوەی تیرۆریستان و شانە خەوتوەكانی بەمەبەستی چەسپاندنی ئەمن و سەقامگیری وڵات.