سەماحەتی حەكیم بە پێویستی دەزانێت كە گۆڕینی یاسای لێبوردنی گشتی ئەو كەسانە نەگرێتەوە كە دەستیان لەڕشتنی خوێنی عێراقی هەبووە
بەرێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی سەرۆكایەتی دەستەی بیروڕای ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی كرد، لەم دیدارە چەندین دۆسێی سیاسی و هەرێمی گرنگ تاوتوێ كران، هەروەها باس لە پێشهاتەكانی دۆخی عیراقی كرا و دووپاتی كردەوە كە پێویستە گۆڕینی یاسای لێبوردنی گشتی زامن بێت بۆ ڕیگا گرتن لە دەرچوونی ئەوانەی دەستیان لە رشتنی خوێنی عیراقییەكان هەبووە، ئەوەش وەك پاراستنی مافەكانی گەلی عێراق.
هەروەها باس لە پێشهاتەكانی دۆخی سووریا كرا و سەماحەتی حەكیم جەختی كردەوە لەسەر گرنگی پاراستنی هێوری لەم وڵاتە ئازیزە و ڕێگا خۆشكردن بۆ ئەوەی گەلەكەی خۆی حوكم بگێڕێت، دووپاتیشی كردەوە كە پێویستە یەكێتی سووریا پارێزراو بێت و ڕێز لە سەروەری نیشتمانی بگیرێت، هەروەعا سەماحەتی گرنگی ئامادەباشی هێزەكانی ئەمنی و سەربازی هێزە چەكدارەكانمانی كردەوە و داواشی كرد یەكێتی نیشتمانی و تێكەڵ بوون لەنێوان سەرجەم پێكهاتەكانی گەلی عێراق هەبێت.
سەماحەتی باسی دۆخی هەرێمی و نێودەوڵەتی كرد و گوتی تەبایی و هاوڕایی هەرێمی و نێودەوڵەتی سەبارەت بە سەقامگیری عێراق و سیستەمی سیاسی هەیە و هیوای خواست ئەو هاوڕاییە ببێتە هۆكاری سەقامگیری زیاتر لە وڵاتدا.
هەروەها داواشی كرد یادی ڕۆژی شەهیدی عێراقی بكرێت بەبۆنەی یادی بیست و دووەمین شەهید میحراب ئایەتوڵا محەمەد باقڕ حەكیم (نهێنی پارێزراو بێت)، ئاماژەشی كرد كە ئەو بۆنەیە هاوكاتە لەگەڵ ڕووداوی گرنگ كە ناوچەكە بەخۆیەوە بینیوە، هەروەها لەگەڵ شەهید بوونی سەركردەكانی سەركەوتن (خوا لێیان خۆش بێت).