• سەماحەتی سەید حەكیم چاوی بە پیاوە دیارەكان و شێخەكانی میسان و دەلێت هەڵبژاردنەكانی داهاتوو یەكلایی كەرەوەیە و سەقامگیریش پێویستی بە بەشداریكردنێكی هۆشیارانە هەیە

    2025/ 09 /20 

    سەماحەتی سەید حەكیم چاوی بە پیاوە دیارەكان و شێخەكانی میسان و دەلێت هەڵبژاردنەكانی داهاتوو یەكلایی كەرەوەیە و سەقامگیریش پێویستی بە بەشداریكردنێكی هۆشیارانە هەیە

    بەڕێز سەید حەكیم، سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی بە كۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكانی پارێزگای میسان كەوت لەم دیدارە بەڕێزی گوێبیستی بیروبۆچوونی ئەوان بوو كە هەمووی پەیوەست بوو بە كێشەكانی رۆلەكانی شارەكە و مەینەتییەكانیان.
    لەم چاوپێكەوتنە، سەماحەتی ئاماژەی بە چەندین وێستگەی گرنگدا كە لەگەڵ ئەوانی كۆكردوونەتەوە و لە ساتی ڕووبەڕووبوونەوەی دیكتاتۆریەت تا قۆناغی بنیاتنانی دیموكراتیەت، دووپاتیشی كردەوە كە پەوەندییەكی قووڵ بەو پارێزگایە و رۆلەكانی دەبەستێتەوە.

    سەماحەتی حەكیم ئاماژەی كرد 
    بەڕێز حەکیم ئاماژەی بەوەدا کە ئەزموونی عێراق سەرەڕای دەستکەوتەکانی، ڕووبەڕووی زۆر هەڵمەتی شێواندن و بە شەیتانکردن بووەتەوە کە ئامانجی ئەوەبوو ڕای گشتی بۆ بشێوێنێت و لایەنە ئەرێنییەکان بزر بكات و نەرێنییەكان بخاتە ڕوو،هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد کە عێراق توانیویەتی بەسەر تەحەدایەکی گەورەدا زاڵ بێت لەوانە تیرۆر و ململانێ سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان لە کاتێکدا چەرخی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان بە ڕوونی دەسوڕێتەوە، هەرچەندە هێشتا پێویستی بە هەوڵی زیاتر هەیە.

    سەماحەتی جەختی لەسەر گرنگی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو کردەوە وەک ساتێکی گرنگ بۆ گواستنەوەی عێراق لە سەقامگیرییەکی لاوازەوە بۆ سەقامگیرییەکی بەردەوام و بۆئەوەش  داوای بەشداریی كردنێكی هۆشیارانە و فراوانی لە هەڵبژاردنەكان كرد، کرد و گوتیشی پێویستە هەڵبژاردن بۆ لیستی شایستەدا بێت و هەروەها هۆشداریشی دا لەدیاردەی زیادەڕۆیی لەهەڵمەتەکانی هەڵبژاردندا کە ڕەنگە مەبەستی قۆستنەوەی ئەو پۆستە بۆ مەبەستی شەخسی ئاشکرا بکات و ئاماژەی كرد بەناکۆکی نێوان ئەو خەرجییە زۆرە و ئەوەی یاسا سەبارەت بەمووچە و ئیمتیازاتەکانی نوێنەران دیاری دەکات.

    سەبارەت بە دۆسێی قەیڕانی ئاو بەڕێز حەكیم داوای كرد پشت بە چارەسەری ڕیشەیی ببەستن وەك داپۆشینی ڕووبارەكان و شیرینكردنی ئاوی دەریا و بەكارهێنانی سیستەمی تازەی ئاودان.جەختیشی كردەوە لەسەر جووڵەی دیپلۆماتی بۆ دابین كردنی بەشە ئاوی عێراق و جەختیشی كرد كە ئەو دۆسێیە پێشینەی كار و داواكاری خكومەت و نیشتمانە بۆ ئەوەش پێویستی بە هاریكاری حكومەت و كۆمەڵگا بەشیوەیەكی فراوان هەیە.

    Related News