سەماحەتی حەكیم لە دیداری شێخ و پیاوە دیارەكانی دیوانییە و ئال بەدیر: قۆناغی شەڕی سیاسیمان پێپەڕ كرد و ڕكابەری داهاتوومان خزمەتگوزاری و دادپوەروەرییە لە دابەشكردنی سامانەكان
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم، سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەولەتی نیشتمانی لە نووسینگەی خۆی لە بەغدا پێشوازی لە كۆمەڵیك شێخ و پیاوە دیارەكانی هۆزەكانی ئال بەدیر كرد و لەم دیدارە باس لە سەرجەم دۆخەكانی خزمەتگوزاری و بژێوی ژیان جگە لە كەیسە سیاسییەكانی ئێستا لەئارادا هەیە.
سەماحەتی گوتی، ئەو مەینەتییانەی پارێزگای دیوانییە بەخۆی بینیوە وەك پارێزگاكانی دیكەی عێراق لە سەردەمی دیكاتۆریەت چەندین ساڵی سەختی بەخۆیەوە بینیوە بەڵام عێراق توانی ئەو ساتە سەختانە تێپەڕ بكات بەهۆی پالپشتی خودای گەورە و فەتوای مەرجەعیەتی باڵای ئاینی و هەڵوێستی جوامێرانەی رۆلەكانی گەلی عیراق بە هەموو پیكهاتەكانییەوە.
سەید حەکیم ڕوونیکردەوە کە وڵات بە قۆناغێکی مەترسیداری پێکدادانی سیاسی و ئاڵوگۆڕی پەیامی گرژی لە ڕێگەی میدیاوە لە نێوان سەرکردەکاندا تێپەڕیوە و بە زانینی ئەوەی سەقامگیری سیاسی کۆڵەکەیەکی بنەڕەتییە بۆ بەدیهێنانی سەقامگیریی ئەمنی، هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد کە دۆخی سەقامگیری سیاسی لە عیراق كۆڵەكەیەكی سەرەكییە بۆ سەقامگیری هەمیشەیی و هەروەها گوتیشی تێپەڕكردنی شەڕی كۆمەڵگەیی گرنگە زۆر بۆ ئەوەی بەیەكەوەژیان و تەبایی كۆمەلایەتی بێتەدی.
سەبارەت بە ڕكابەرییەكانی داهاتوو سەماحەتی گوتی قۆناغی داهاتوو قۆناغی خزمەتگوزاری و باشكردنی ژیرخانە لەتەك چاك كردنی هەردوو كەرتی تەندروستی و پەروەردە و گوتیشی پێشكەوتنێكی بەرچاو هەیە لە زۆر لە پاریزگاكان ، پێویستیشە پالپشتی ئەو پارێزگایانە بكرێت كە ئەو پێشكەوتنەی تێدا بەرجەستە ناكرێت و پاریزگایە هەژارەكانیش لە دابەشكردنی بودجە مافیان نەخورێت و دادپەروەری بەرقەرار بێت.
سەماحەتی حەكیم بانگەشەی دووپاتكردەوە بۆ بەشداریكردنێكی بەرفراوان و هۆشیارانە لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوو و دوواتیشی كردەوەكە گرنگە كەسی باش لە لیستی باش دیاری بكەن و داوای لە پاڵێوراوانی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی كرد كە بەلێننامە پێشكەش بە دەنگدەران بكەن بەوەی كەژمارەی مۆبایلەكانیان یان شوێنی نیشتەجێی خۆیان ناگۆڕن پاش ئەوەی سەردەكەون، هەروەها یەكسەر بەدواچوون بۆ پڕۆژەكان و خزمەتگوزارییەكان دەكەن..